سەرەکی » راپۆرت » کێشەی نێوان ئەمریکا و ئـەوروپای قووڵتر کردۆتەوە

بۆری گازی روسیا بۆ ئەوروپا

کێشەی نێوان ئەمریکا و ئـەوروپای قووڵتر کردۆتەوە

ئامادەکردنی: بورهان ئەمین

ڕاکێشانی بۆری غازی روسیا بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای هەراسان کردوە و زۆر پێی ناخۆشە، لەمڕۆژانە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کردوە، کە دەستبەجێ ئەو پڕۆژەیە رابگرن چونکە تەواوبونی لە بەرژەوەندی ئەوروپا نییە و مەترسیە بەسەر ئەمن و ئاسایشەکەی جگە لەوەش زیانێکی زۆر بەر ئەمریکا دەکەوێت. ئەڵمانیاش سوورە لەسەر جیبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە،چونکە بە گرنگ و پێویستی دادەنێن بۆ ئابووریی ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا.

پڕۆژەکە چۆن دەستیپێکرد؟
هێڵکاری و دیزاینی پرۆژەکە لە ساڵی 2012دەستپێکرد و پێنج ساڵی خایاندوە، ئەگەر تەواو بکرێت ساڵانە55 ملیار مەتر چواگۆشە گازەی سروشتی لە روسیاوە دەگوازێتەوە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، کۆمپانیای Nord Stream 2 AG ئەڵمانی گرێبەستی جێبەجێکردنەکەی ئیمزاکردوەو بەهەمان شێوە لە ڕاکێشانی تۆڕێک بۆری بۆ وڵاتانی تری ئەوروپی ڕێکەوتون و گرێبەستی کردووە.

ئەمریکا زۆری پێناخۆشە
هەرئەوکات ئیدارەی ئۆباما ناڕەزاییان دەربڕی بەڵام هەڵوێستیان نەنواند،بەڵام لەگەڵ هاتنی ترەمپ بۆسەر حوکم هەوڵی وەستاندنی ئەو پرۆژەیەی داو لۆمەی ئەڵمانیای کرد، لەسەر ئەو سیاسەتەی و دڕدۆنگی نواند بەڵام مێرکل وەڵامێکی ئەرێنی نیشان نەدا، بۆیە ئەمجارە فشاریان خستەسەر کۆمپانیا بەشداربوەکانی جێبەجێکردن و ڕایانگەیاند کە سزایان بەسەردا دەسەپێنن، لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ کۆمسیۆنی ئەوروپا هاتەسەرخەت، بەڵام نەیتوانی کێشەکەچارەسەر بکات و هەر بەکراوەیی ماوەتەوە.

پڕۆژەیەکی ستراتیژی، ئابووری، سیاسیە
هەرچەندە ئەوروپیەکان ئەو پڕۆژەیە بە گرنگ دەزانن بۆ پڕکردنەوەی کەمی گازی سروشتی، بەڵام لەهەمان کاتدا ناشخوازن بۆ دابینکردنی ئەو گازە تەنها پشت بە روسیا ببەستن وسەرچاوەی سەرەکیان بێت،ئەو پرۆژەیە هەر ئابووری نییە بەڵکو سیاسیشەو لەم ڕێیەوە روسیا دەیەوێت هەژمونی خۆی لەناو ئەوروپا پەرەپێ بداو لە دژی ئەمریکا بوەستێتەوە.

ئەڵمانیا داکۆکی لێ دەکات
ئەمریکا چەندین جار هەوڵی داوە تەگەرە بخاتە بەردەم بەجێهێنانی ئەو پرۆژەیە و لەڕێی باڵیۆزەکەی لە بەرلین نامەی بۆ بەپرسانی باڵای ئەڵمانیا ناردووە، کە ئەگەر وازنەهێنن کۆمپانیاکانیان سزا دەدات، ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپیش هەمان هەڵوێستی ئەمریکایان هەیە لەوانە پۆڵۆنیا و دانیمارک کە مەترسیان هەیە لەوەی روسیا پەل بهاوێژێتە سنوورەکانیان، بەڵام ئەڵمانیا پابەندە بە گرێبەستەکە و دەیەوێت بکەوێتە بواری پراکتیکی و هەوڵی سەرخستنی دەدات، ئەوەش لەبەر دوو هۆ:
یەکەمیان: پێیان وایە کە پێداویستی گاز چارەسەر دەبێ و پڕۆژەیەکی سترایژی بایەخدارە بۆ وڵاتان.
دوەمیشیان: نایانەوێت بچنە ژێر ڕکێفی بڕیار و ڕاسپاردە و چاوسورکردنەوەکانی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە، چونکە ئەوروپا خۆی بە قەوارەیەکی گەورەو پتەو دەزانێ و دەیەوێت سەروەری خۆی بپارێزێت.

ئەلتەرناتیڤ نییە
جگەلەوەش ئەڵمانیا نایەوێت ئەو پرۆژەیە شکست بهێنێت و خواستی ئەمریکیەکان سەربگرێت، چونکە لەحاڵەتی سەرنەگرتنیدا، دەبێت بچنەوە لای ئەمریکا و لەوێ بۆری گاز ڕابکێشن، کەئەمەش کوژمەیەکی یەکجار زۆری پێویستە و ئەمریکاش نایەوێت بیخاتە ئەستۆی خۆی، بەڵکو دەیەوێت بودجەی دروستکردنی ئەو تۆڕە یەکێتی ئەوروپا لە ئەستۆی بگرێ کە پێیان وایە ئەمەش واقیعی نییە.

یەکهەڵوێستی بەرامبەر بە ئەمریکا
ڕێکەوتننامەی» ئاخن» کە لە نێوان ئەڵمانیا و فەرەنساش لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە لایەن مێرکل و ماکرۆنەوە مۆرکرا، تەکانێکی تری داوە یەکێتی ئەوروپا یەکخستنی هەڵوێستیان بەرامبەر بەمەرامەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە هەوڵی دەستەمۆکردنی یەکێتیەکە دەدات، بۆیە بڕیاری پاراستنی سەروەری یەکێتیەکە دوپاتکراویەوەو بڕیاریاندا، چی لە بەرژەوەندی وڵاتاندا بێت لێی نەسڵمنەوە و بەرگەی هەڕەشەکانی ئەمریکا بگرن.

سەرچاوە: نون پۆست

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

راپۆرتێکی تایبەت بە كوژرانی خاشقچی..

راپۆرتێکی تایبەت بە كوژرانی خاشقچی بڵاوكرایەوە رەوتەكان- لێكۆڵەری تایبەت بە ...