سەرەکی » مانشێت » ״پێش 18ی مانگ یەكێتی و پارتی پڕۆژەی سیاسی و بەرنامەی كاری هاوبەش ئامادە و پەسەند دەكەن״پەڕە 3

״پێش 18ی مانگ یەكێتی و پارتی پڕۆژەی سیاسی و بەرنامەی كاری هاوبەش ئامادە و پەسەند دەكەن״

كۆبوونەوە و گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و پرسە گرنگەكانی كەركوك و بەغدا بەردەوام دەبن و بڕیاریشە «پێش 18ی مانگ یەكێتی و پارتی، پڕۆژەی سیاسی و بەرنامەی كاری هاوبەش ئامادە و پەسەند بكەن».
ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی 5/2/2019، وەفدی باڵای یەكێتی و پارتی لە هەولێر كۆبوونەوە و بڕیاردرا رۆژی 18/2/2019، پەرلەمانی كوردستان، هەروەها ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆببنەوە.
لەوبارەیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: بەپێی خاڵی یەكەمی رێكەوتنی كۆبوونەوەی رۆژی 5/2/2019ی نێوان وەفدی باڵای یەكێتی و پارتی، بەم نزیكانە پڕۆژەیەكی سیاسی و بەرنامەی كاری هاوبەش لەلایەن راسپێردراوانی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتییەوە، ئامادە دەكرێت و پاشان رەشنووسەكەی دەدرێتە مەكتەبی سیاسیی هەردوولا و پێش بڕیاری كۆتایی، لەلایەن مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانەوە پەسەند دەكرێت. وتیشی: پێویستە ئەم هەنگاوانە پێش 18ی مانگ یەكلابكرێنەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

نابێت سوپا بەشدار بێت لە یەكلاییكردنەوەی هاوكێشە سیاسییەكاندا

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار سەردانی وەزارەتی بەرگریی كرد و ...