سەرەکی » هەمەڕەنگ » پیشانگەی سەمای رەنگەكان کرایەوە

پیشانگەی سەمای رەنگەكان کرایەوە

رۆژانی 5-7/2/2019 بەرێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری هەولێر لەهۆڵی میدیا دەیەمین پیشانگەی شێوەكار (رزگار فەقێ‌)بەناونیشانی (سەمای رەنگەكان) كردەوە. لەپیشانگەکەدا رزگار فەقێ 39 تابلۆی قەبارە جیاوازی نمایشکردبوو.
لەمبارەیەوە رزگار فەقێ وتی: ئەمە دەیەمین پیشانگەی تایبەتیمە، پیشانگەی سەمای رەنگەكان بەرهەمی كاری دوو ساڵمە، رەنگ لای من زۆر خۆشەویستە بەتایبەتی رەنگە تێكەڵەكان لە و39 تابلۆیەدا رەنگ شەروئاشتیە، خۆشی و ناخۆشییە، عەشق و كەلتورە، رەنگی جوان هەمیشە وەك ئاوازێكی میوزیك ناخی مرۆڤ پڕ دەكات لەخۆشی.

سەباح شوكر

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

کلیپی «Believer» یەک ملیار بینەری هەبووە

گروپی میوزیکی « Imagine Dragons « کە یەکێکە لەگروپە ناودارە ...