سەرەکی » راپۆرت » ئامادەکردنی:بورهان ئەمین » CNN :سعودیە و ئیمارات چەکی ئەمریکیان بە قاعیدە فرۆشتوە

CNN :سعودیە و ئیمارات چەکی ئەمریکیان بە قاعیدە فرۆشتوە

هەفتەی ڕابردوو تۆڕی هەواڵی» CNN «ی ئەمریکی ئاشکرایکرد، کە هەردوو وڵاتی سعودیە و ئیمارات ئەو چەکانەیان بە قاعیدە فرۆشتوە کە لە ئەمریکایان کڕیوەو و بەردەوام هاوکاری لۆجێستی پێشکەش بە میلیشیاکانی یەمەن دەکەن. کەناڵەکە زانیاری لە ڕاپۆرتێکی تازەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی وەرگرتوە.

ئیمارات پردی پەیوەندییە
ڕاپۆرتی رێکخراوەکەدا دەڵێت: وڵاتی ئیمارات نێوەندگیری ئەو لایەنانە دەکات کە هاوکاری بۆ گرووپەکانی شەڕی یەمەن دەنێرن و بۆتە پردی پەیوەندی و گەیاندنی کەلوپەل وچەک وجبەخانە سەربازییەکان بۆیان، ئەو چەکانەش بریتین لە تۆپ و چەک و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی سەربازی و هامەر و پێداویستی تر.

چەکی ئەمریکی و ئەوروپی نەهامەتیان بۆ یەمەنییەکان هێناوە
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی» ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ» ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لۆمەی هەریەکە لە فەڕەنسا و ئەمریکا و بەریتانیا و ژمارەیەکی تری وڵاتانی ئەوروپی دەکەن، کە چەک و کەلوپەلی سەربازیان بۆ گروپە شەڕکەرەکان ناردوە و بونەتە سەبەبکاری ئەو نەهامتیەی کە توشی خەڵکی ئەو وڵاتە بۆتەوە.

ئێرانیش چەکی بە حوسییەکان داوە

لەدرێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە: هەر لەم چوارچێوەیەدا وڵاتی ئێرانیش یارمەتی سەربازی حوسییەکان دەدا، کە بۆتە زیاتر گەرمکردنی شەڕەکە و ئاڵۆزبونی ڕەوشەکە ئەمە لە زاری لێبوردنی نێودەوڵەتیدا هاتووە.

بە بەڵگە دەیسلەمێنێت

کەناڵە تەلەفزیۆنیەکەش لە ڕیپۆتاژێکدا بە بەڵگەوە ئەو دیاردەیە نیشانی ڕای گشتی دەدا و دەیسەلمێنێت، کە ئەو دوو وڵاتە ئەو چەکانەیان ناردۆتە لای قاعیدەو یەمەن و لەوێ شەڕی پێدەکەن.

بازاڕی چەکفرۆشتن

بە پێی کەناڵی CNN بێت لە شاری تەعزی یەمەنی لە دوکانی جلوبەرگی ژنانە و خشل و ماکیاژ چەکی ئەمریکی بە دزیەوە دەفرۆشرێت،کامێرای تەلەفزیۆنەکە دیمەنی هەموو ئەو شوێن و کۆگا و دوکانانەی گرتوە و نیشانیداوە کە بە یاساغ ئەو چەکانەی لێ دەفرۆشرێت، پێشتر ئەو شارە بنکەیەکی گەورەی ڕوناکبیری بوو، بەڵام ئێستا بارودۆخی شەڕ کردویەتی بە بەرمیلە بارود و هەموو سەودا سەریەکی چەکی لێدەکرێ.
مۆڵگەیەکی گرنگی قاعیدەیە
ڕێکخراوی قاعیدە پێگەیەکی دیاری لەو شارەدا هەیە، یەکێک لەو گروپانەی کە لەو شارەو دەوروبەردیدا هەن لیوای « ئەبو عەباسە» و سەربە قاعیدەیە، ئەو گروپە خاوەنی دەیان زرێپۆش و هامەروچەکی ئەمریکیەکە لە ڕێی و کەنداوەوە گەیشتۆتە دەستیان و شەڕی پێ دەکەن.

پێشکەوتوترین چەکی ئەمریکیان بە دەستەوەیە
هەر بەپێی راپۆرتەکە کە وێنەی شاری> حەدیدە»شی گرتوەو لە بە دواداچونێکدا هەموو ئەو ڕاستیانەی سەلماندووە کە باسیان دەکات، وێنەی تانکێکی کۆمپانیای ناڤێستاری ئەمریکی نیشاندەدات کە بە دەستی گرووپە شەڕکەرەکانی دژ بە ئەمریکاوەیە و لە پێشکەوتوترین ئەو تانکانەیە بە تەکنەلۆژیایەکی تازەوە دروستکراوە.

بەچەکی ئەمریکیەوە ڕووبەڕویان دەبنەوە
شایانی باسە پێشتریش و لە شەڕی چەند ساڵەی یەمەندا لە کاتی سەرکەوتنی حوسیەکانی سەر بە ئێران، چەند جارێک و لە چەند بۆنەیەکدا چەکدارانی حوسی بۆ پیاهەڵدان بەخۆیان و ئازایەتیان، وێنەیان لەگەڵ زریپۆش و دژە موشەک و دژە لوغمی ئەمریکیدا گرتوە، کە گوایە بەو چەکانەشەوە ئەمریکا دەرەقەتیان نایەت و دەست بەسەر چەکەکانیاندا دەگرن، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو دیمەنانە سیناریۆ بون و دەستیان بەسەردا نەگرتبوو، بەڵکو لە بازاڕی ڕەش کڕیبویان و بە تەمسیل نیشانی ڕای گشتیان دەدا.

خەریکی لێکۆڵینەوەن
لای خۆشییەوە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لەسەر ئەم بابەتە هاتۆتە دەنگ و ڕایگەیاندوە، کە ئەو وڵاتانەی چەکی پێ فرۆشتون پابەندبونیان بەیان کردوە بە وەی هەر کاتێک ئەو چەکانە بنێردرێنە وڵاتی تر، ئەبێت ڕاوێژ بە ئەمریکا بکەن و ئەوانی لێ ئاگادار بکنەوە، بەڵام سعودیە و ئیمارات ئەوەیان نەکردوەو سەرپێچی یاساییان لە گرێبەستەکاندا کردوە و ئێستا وەزارەتەکە لەم دۆسیەیە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە .

داوای وەستاندنی فرۆشتنی چەک بە کەنداو دەکرێت
بەو پێیەی ئەمریکا گەورەترین کانگا و بازاڕی چەک فرۆشتنە بۆ هەریەک لە سعودیە و ئیمارات، ئەوانەش ڕاستەوخۆ بەشدارن لە شەڕی یەمەن لە ڕێی هاوکاری و باربۆکردنی گروپە چەکدارەکان و بەو چەکە ئەمریکیانەش کە ئەو دوو وڵاتە هەناردەی دەکەن وڵاتەکەی پێ وێران کراوەو چەندین ساڵە شەڕەکە درێژەی پێ دەدرێت، بۆیە هەندێک ناوەندی سیاسی ئەمریکی داوا دەکەن، کە ئیدی گرێبەستی فرۆشتنی چەک بەو دەوانە بوەستێندرێ بەتایبەتیش لە دوای ساغبونەوەی چۆنیەتی کوژرانی جەمال خاشەقچی، دەرکەوت کە ئەو وڵاتانە دەستی سەرەکیان لە تیرۆر هەیە.

سەرچاوە: ئاژانسەکان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پەیمانگەی ستارفۆر: دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەم زووانە باش نابێت

ئامادەکردنی: بورهان ئەمین لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ...