سەرەکی » وتار » د.كاوە رەزا » پێویستیی كۆنگرە

کلیک

پێویستیی كۆنگرە

(14)

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، نزیكەی دەیەیەكە كۆنگرەی نەبەستووە، لەكاتێكدا دەبوو وەك سوننەتێكی دیموكراتی هەر حزبێكی سیاسی، چوار ساڵ جارێك كۆنگرە ئەنجامبدات، تا پلانی ستراتیژیی نوێ‌و دەستووری نوێبوونەوەی خۆی لەگەڵ واقیع‌و سەردەمی نوێدا پراكتیزە بكات.
هەڵبەت حزبی سیاسی ناتوانێت وەک پێویست سەركەوتوو بێت، ئەگەر نەتوانێت خۆی نوێبكاتەوەو چوار ساڵ جارێك كار لەسەر نوێبوونەوە بكات‌و گۆڕانكاری لەژمارەی جەماوەرەكەیدا بكات، چونكە هەر چوار ساڵ جارێك نەوەیەكی نوێ دێتەناو پرۆسەی دیموكراتییەوەو دەتوانێت كاریگەریی گەورە لەسەر ئایندەی حزبی سیاسی دابنێت، لەنموونە سەركەوتووەكانی ئەم پرۆسەیەش، حزبی ئیشتراكی ئیسپانییە، كە توانیوێتی لەماوەی دامەزراندنییەوە نزیكەی چل كۆنگرە ببەستێت‌و لەیەك كورسی پەرلەمانەوە بوو بەو هێزەی، كە چەندینجار توانیوێتی زۆرینەی كورسیی پەرلەمانی ئیسپانیا بەدەستبهێنێت‌و حكومەت بەتەنها پێكبهێنێت. هەر ئەمەش وادەكات بڵێین یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەئێستادا لەهەموو سەردەم‌و قۆناغێك زیاتر پێویستی بەبەستنی كۆنگرە هەیە، یەكێتی، لەدوای وەفاتی سەرۆک مام جەلال، پێویستە وەك حزبی دیموكرات‌و كۆمارییەكانی ئەمریكا كە چوار ساڵ جارێك كۆنگرەی خۆیان دەبەستن، بۆ پێداچوونەوە بەبەرنامەی حزبدا كۆنگرە ببەستێت.
راستە بەستنی كۆنگرە، بەدەرنییە لەململانێی دیموكراتی‌و زەقبوونەوەی تەكەتول‌و هەندێك ئاسەواری نێگەتیڤ‌و ناپەسەند، بەڵام بەستنی؛ دەبێتە فاكتەری نوێبوونەوەی یەكێتی‌و هەڵبژاردنی نوخبەیەكی نوێی سەركردە، هەروەها نەخشەڕێگایەك بۆ تێپەڕاندنی یەكێتی لەم بارودۆخەی كە هەنووكە تیایدایەتی.
هەربۆیە پێویستە سەركردایەتیی یەكێتی، لەئێستاوە بەبەرنامەو دەستوورێكی نوێوە، ئامادەكاری بۆ بەستنی كۆنگرە بکات، بەو ئومێدەی دوای چوار ساڵی تر لەبەستنی كۆنگرە، یەكێتی وەک هەمیشە ئەو دەنگە دلێرە بێت، كە دەیان دەستكەوتی دیکەی نەتەوەیی‌و ئابووری‌و سیاسی‌و زانستی‌و رۆشنبیری‌و دیپلۆماسی بەدەستهێنابێت‌و بیخاتە بەردەم ئەندامانی كۆنگرە، هەر ئەمەش هاندەرێك بێت بۆ بەستنی كۆنگرە بە چوار ساڵ جارێك، تاببێتە نەریتێك بۆ نوێبوونەوەو دەستكەوتی هەمەجۆرو بەخۆداچوونەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كشانەوەكەی ئەمریكا و ئایندەی رۆژئاوای كوردستان

(10) لەچەند رۆژی رابردوودا، لەبڕیارێكی چاوەڕواننەكراودا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا، ...