خۆزگەم بەوسا

خۆزگەم بەوسا
دڵ پاك، بێگەرد
رێك وەكو دڵی مناڵ بوو
خەیاریش قنگەكەی تاڵ بوو
دایك دائیمەن لە ماڵ بوو
باجی عەتێ‌
هەر خەریكی نوشتە و فاڵ بوو
ئیشكردنی مۆسكۆفیجیش
هەر بە پاڵ بوو
رووخساری جوان
روومەت و چەناگەی چاڵ بوو
گەورەترین روتبەی مەركەز
یەك دوو خەت بوو
نە نەجمەی شان و نە داڵ بوو
ویژدان رۆستەم، ئەخلاق زاڵ بوو
مۆدە، مۆدەی قژی كاڵ بوو
قەلیش هەر بۆ سەری ساڵ بوو
گیرفانی مەسئول بەتاڵ بوو
كولێرەی بازاڕ زۆر ئاڵ بوو
یەكێتی بێ‌ كلك و باڵ بوو

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لەزمە

× بەگم عەزێت نەبێ‌ فیكەی درێژ چۆن ئەنووسرێ‌؟ ـ توخوا ...