سەرەکی » هەواڵ » پابەندبوون بە ‌دەستوورەوە

سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران:

پابەندبوون بە ‌دەستوورەوە

دوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار پێشوازییكرد لە د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران‌و گفتوگۆیانكرد لەبارەی دواپێشهات‌و گۆڕانكارییە ئەمنی‌و سیاسییەكان.
لەتەوەرێكی دیكەی دیدارەكەیاندا باسیان لەپێویستیی جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت كرد لەپێناوی باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان‌و دەستەبەركردنی پێویستییەكانی هاونیشتمانیان. هەردوولاش هاوڕابوون لەبارەی یەكخستنی دیدو بۆچوونی هێزە سیاسییەكان سەبارەت بەجیاوازییەكان‌و پاراستنی سەروەریی‌و بنەما نەگۆڕەكان بەگوێرەی دەستوورو سەرخستنی بەرژەوەندیی نیشتمانی بەسەر بەرژەوەندیی حزبدا. بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیش لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكەو جیهاندا، تەئكیدی لەسەر كرایەوە.
هەردوێنێ، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازییكرد لە كەریم خان راوێژكاری نەتەوە یەكگرتووەكان‌و سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش‌و وەفدێكی یاوەری.
لە دیدارێكدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە رۆڵی كارای نەتەوە یەكگرتووەكان‌و گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عیراق‌و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بۆ بە بەڵگەكردنی ئەو تاوانانەی دەرهەق بە گەلی عیراق كراون، لەگەڵ بەهاناوەچوونی ئەو كەسانەی لە جەنگی دژی داعشدا بوونەتە قوربانی.
سەرۆك بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوەشكرد كە هاووڵاتیانی عیراق بە تەواوی پێكهاتەكانییەوە بوونەتە قوربانیی دەستی داعش‌و توندوتیژیی رێكخراوە تیرۆریستییەكان، كە ئەمەش هەوڵی هاوبەش‌و هەماهەنگی جددی دەوێت بۆ زامنكردنی رێوشوێنەكانی لێكۆڵینەوەی گشتگیرو باوەڕپێكراو كە لەگەڵ پێودانگە نێودەوڵەتییەكان بێتەوە، لەپێناوی دیاریكردنی ناسنامەی تیرۆریستانی داعش كە زۆرترین بەرپرسیارێتی تاوانەكانیان لەئەستۆیە، بۆ ئەوەی بەگوێرەی بەڵگەكان بدرێنە دادگا.
لەلای خۆیەوە راوێژكاری نەتەوە یەكگرتووەكان وردەكاریی تەواوی كارەكانی خۆیانی پێشكەش بە سەرۆك كۆمار كرد، لەو هەوڵانەی كە رێكخراوە نێونەتەوەییەكان دەیدەن بۆ بەدواداچوون‌و بەبەڵگەكردنی ئەو تاوانانەی كە رێكخراوە تیرۆریستییەكان دەرهەق بەهاووڵاتیانی عیراق كردوویانە، بە جیاوازی نەتەوەو مەزهەب‌و كاركردن لەگەڵ رزگاربووان‌و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بۆ ئەو مەبەستە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بەدیهێنانی پێشكەوتن ‌و خۆشگوزەرانی

لەمیانی دیدارێكدا، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار‌و مارشال پیلینگسلی یاریدەدەری وەزیری ...