سەرەکی » وەرزش » ریكۆردێكی ناوازه‌ بۆ وێستبروك و جیمس هاردن

ریكۆردێكی ناوازه‌ بۆ وێستبروك و جیمس هاردن

جیمس هاردن-ی باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی خولی باسكه‌ی‌ تیپه‌ موحیه‌ریفه‌کانی ئه‌مریكا له‌ ریكۆردێكی ناوازه‌ نزیك بووه‌ته‌وه.
‌هاردن له‌ 30 -یه‌مین یاری ‌یه‌ک له‌سه‌ریه‌كدا سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ تۆماركردنی زیتر له‌ 30 خاڵ.
هاردن ته‌نها پێویستی به‌ تۆماركردنی زیتر له‌ 30 خاڵه‌ له‌ یارییه‌كی تردا بۆ ئه‌وه‌ی‌ بچێته‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی ئه‌و یاریزانانه‌ی‌ زۆرترین یاری یه‌ک له‌سه‌ریه‌ك زیتر 30 خاڵیان تۆماركردوه،‌ له‌ ساڵی 1962ه‌وه‌ هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و ژماره‌ ناوازه‌یه‌ تۆماربكات، به‌ڵام هێشتا دووره‌ له‌ ریكۆرده‌كه‌ی‌ چامبه‌رلاین كه‌ 65 یاری یه‌ک له‌سه‌ریه‌ك سه‌رو 30 خاڵی تۆماركردوه‌.
ژماره‌كه‌ی‌ هاردن هیچی نه‌مابوو به‌رامبه‌ر به‌ دالاس مافریكس بووه‌ستێت كه‌ به‌ر له‌ 3 ده‌قیقه‌ له‌ كۆتایی یارییه‌كه‌ به‌هۆی چاودێریكردنی به‌ توندی ته‌نها 20 خاڵی تۆماركردبوو، به‌ڵام دواتر به‌ر له‌ ده‌قیقه‌یه‌ك له‌ كۆتایی یارییه‌كه‌ 2 هه‌ڵدانی 3 خاڵی تۆماركرد و پێش كۆتایشدا 5 خاڵی تری تۆماركردو پارێزگاری له‌ ریکۆرده‌که‌ی كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ راسل وێستبروك توانی ریكۆردی چامبه‌رلاین له‌ تۆماركردنی تریپل ده‌بڵ له‌ زۆرترین یاری له‌سه‌ریه‌ك بشكێنێت كه‌ 10 یارییه‌ له‌سه‌ریه‌ك ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ تۆمارده‌كات.
تریپل ده‌بڵ بریتیه‌ له‌وه‌ی‌ له‌ یارییه‌كدا له‌ 3 لایه‌نه‌وه‌ بگه‌یته‌ ژماره‌ 10 یان زیاتر، له‌و یارییه‌دا راسل توانی 21 خال تۆماربكات و 11 ئه‌سیست بۆ هاوڕێكانی بكات و 14 ریباوندیش بكات، به‌مه‌ش ژماره‌كه‌ی‌ چامبه‌رلاینی تێپه‌ڕاند و بۆ ده‌یه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك توانی تریپل ده‌بڵ تۆماربكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تایسۆن فیۆری سه‌ركه‌وتنی..

تایسۆن فیۆری سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ر تۆم شڤارتس تۆماركرد هه‌روه‌ك به‌ڵێنی دابوو ...