سەرەکی » هەواڵ » ئاوڕدانەوە لەو شوێنە گەشتیارییانەی مۆركی (مام جەلال)یان پێوەیە

ئاوڕدانەوە لەو شوێنە گەشتیارییانەی مۆركی (مام جەلال)یان پێوەیە

بێستون زبێر جاسەنەیی

یەكێك لەو ناوچە گەشتیارییانە، ناوچەی چەمی رەزانە كە دەكەوێتە ناحیەی سورداش-ی قەزای دوكان سەر بەپارێزگای سلێمانییە، بە درێژایی شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكانی نەتەوەكەمان جێگەی داڵدەدان و حەوانەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بووە تا دوای دروستبوونی حكومەتی هەرێم و ئیدارەی سلێمانی بە فەرمانی رابەرمان (مام جەلال) بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان (شێخ ئەشرەف تاڵەبانی-شەماڵ عەبدولوەفا) هەستان بە دروستكردنی رێگاوبان‌و بردنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەكەو گرنگیپێدانی‌و ناساندنی وەكو ناوچەیەكی گەشتیاریی پارێزگای سلێمانی، بەڵام جێگەی داخە، دوای چەندین ساڵ بەسەر دروستكردنەكەیدا ئێستا ئەو باڵەخانەو هۆڵەی لێی دروستكراوە، فەرامۆش كراوەو شێوێنراوەو هیچ سیمایەكی شارستانی پێوە نەماوە.
بۆیە لێرەوە داوام وایە كە لایەنە پەیوەندیدارەكان هەستن بە گرنگیپێدانی زیاتری ناوچەكەو نۆژەنكردنەوەی ئەو باڵەخانەو هۆڵە، تاكو دووبارە ببێتەوە بە جێگای خزمەتكردن بەو گەشتیار و هاووڵاتیانەی سەردانی ناوچەكە دەكەن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لیستی برایەتی یاداشتێكی ناڕەزایی ئاڕاستەی ئیدارەی كەركوك دەكات

لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو رێكارانەی ...