سەرەکی » وتار » عەتا کەریم‌ » چاره‌ی ده‌ردی سیاسیی!

ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌

چاره‌ی ده‌ردی سیاسیی!

یه‌كێتیی و پارتیی دوای (ریفراندۆم و 16ی ئۆكتۆبه‌ر) كه‌ ترازانه‌ سیاسییه‌ گه‌وه‌ره‌كه‌ی ماڵی كورد بوو له‌ باشوور، چه‌ند جارێك كۆبوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها پارتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به‌هه‌مان شێوه‌، یه‌كێتی و گۆڕان، دواتر گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی دیداری سیاسییان هه‌بووه‌ و هه‌یه‌، پاڵنه‌ری ئه‌م دیدار و كۆبوونه‌وه‌ سیاسییانه‌، ته‌نیا بۆ دروستكردنی كابینه‌ی نۆهه‌می هه‌رێمه‌.
فریكوێنسی سیاسیی ئه‌م لایه‌نه‌ كوردستانیانه‌ هاویه‌ك نین، هه‌ریه‌كه‌یان له‌سه‌ر شه‌پۆلێكی جوڵاون، كه‌ وێنه‌یه‌كی ته‌ڵخی سیاسیی و حوكمڕانی نیشان ده‌ده‌ن، له‌ كاتێدا ده‌بوایه‌ پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر ستراتیژی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بوایه‌، كه‌ هاوڕایی تۆكمه‌ بونیاتبنێن له‌سه‌ر شاهێڵی ده‌ربازكردنی هه‌رێم و ئه‌زموونه‌كه‌ی له‌ مه‌ترسیی بێمتمانه‌یی مه‌ترسییداریی له‌گه‌ڵ هاونیشتمانیان و هه‌روه‌ها كارنامه‌ی گشتگیریی ده‌ربازكردنی حكومه‌تی هه‌رێم دابنرایه‌ له‌و قه‌یرانه‌ قووڵه‌ی تێیكه‌تووه‌، پێویست بوو، بێمه‌رج دانانی پارێزگار و ئاساییكردنه‌وه‌ی قودس و دڵی كوردستان خاڵی كۆكی هه‌موان بوایه‌، نه‌ك ناكۆكی رێككه‌وتن.
دیمه‌نی ناوه‌وه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌ سیاسییه‌ی لایه‌نه‌كان كوشتنی زیاتر له‌ 140 رۆژه‌ بۆ دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان و دانانی تیمی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی و دواتریش تێپه‌ڕاندنی مه‌راسیمی دانانی سه‌رۆكه‌كانی هه‌رێم و كابینه‌ی نۆ!! له‌كاتێكدا نزیكبوونه‌وه‌ی نێوانی سیاسیی لایه‌نه‌كان هێشتا ئاڵۆز و ناجۆره‌ و ته‌نیا بۆ پشكی سیاسیی له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌، نه‌ك ئه‌وانه‌ی پێویستی سیاسیی و نیشتمانین له‌ فۆرمه‌ گه‌وره‌كه‌دا!.
پارتی و گۆڕان كه‌ له‌ (17ی شوباتی 2011)ه‌وه‌ نێوانی سیاسییان ئاڵۆز بوو، هه‌روه‌ها له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌مدا و دوای رێگری له‌ چونه‌وه‌ی یوسف موحه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی خولی پێشوو، و ئاودیوكردنی سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی گۆڕان له‌ بازگه‌ی دێگه‌ڵه‌!! نیوانه‌ سیاسییه‌كه‌ی پارتی و گۆڕان بووه‌ خه‌ره‌ند!!، هه‌رچه‌ند له‌ ساڵیادی شوبات دا رێككه‌وتنی سیاسییان هێوریی نێوانیانی به‌یان كرد!.ده‌شێ خودی رۆژه‌كه‌ خۆی هه‌ڵگری مه‌غزای قووڵ و كۆدی سیاسیی بێت، هه‌م له‌ پارتییه‌وه‌ بۆ گۆڕان، هه‌میش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌!.
كه‌ركوك، خاڵی ناكۆكی نێوان یه‌كێتی وپارتییه‌!! كه‌ یه‌كێتی پێداگریی له‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌كات، به‌ڵام پارتیی ناچێته‌ژێربار و مانه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی بۆ راكان جبوری له‌ پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتیی پێباشتره‌!ئه‌مه‌ش به‌ خوێندنه‌وه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك!.
كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی و نه‌وه‌ی نوێ-یش له‌ پێكهاته‌ی په‌رله‌مانی و سیاسیین، به‌ڵام وه‌كپێویست له‌ ده‌رگایان نادرێت، به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌ پێشتر له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌شداربووه‌، ئه‌و دوو هێزه‌ی دیكه‌ش خۆیان وته‌نی ئۆپۆزسیۆن ده‌بن، كه‌ ئه‌وه‌ش بۆ ژینگه‌ی سیاسیی به‌ هێنده‌ی به‌شدارییان گرنگه‌»ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ بن».
هێشتا هێزه‌ سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی و گۆران و هێزه‌ ئیسلامییه‌كان، نێوانیان گرژ و ئاڵۆزه‌، هه‌م له‌ سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێم، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی و حوكمڕانی و په‌رله‌مانی له‌ به‌غدا، تاكه‌ هێز كه‌ هه‌یانه‌ بێمتمانه‌یی سیاسییه‌، به‌م دۆخه‌شه‌وه‌ هه‌وڵی دروستكردنی كابینه‌ و رۆڵی به‌رپرسیارێتی له‌ ئاست پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كان ده‌گێڕن، وه‌كئه‌وه‌ی ماڵی شێواوی سیاسییان چاره‌نوسساز نه‌بێت و چاره‌سه‌ری ناكه‌ن!.
پێش هه‌ر هه‌نگاوێك، باشتره‌ دیاریكردنی ده‌رده‌ سیاسییه‌كه‌ ستراتیژ بێت، دواتر متمانه‌ و بیناكردنه‌وه‌ی ماڵی كوردانه‌، بۆ ته‌گبیریی سیاسیی! ئه‌وه‌ش حه‌كیمی ده‌وێت!.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

حزب و كابینەی حكومەت

هێشتا لەسەروبەندی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمداین كە وابڕیارە مەسرور بارزانی بۆ ...