سەرەکی » ئابووری » بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بەشداربن

پێشانگایەك لە ئەمریكا دەكرێتەوە

بازرگانانی سلێمانی دەتوانن بەشداربن

یەکەی ئابووری

بەمەبەستی پیشاندانی نوێترین هۆكارەكانی پاكەرەوەی ژینگەو وزەو تەكنەلۆژیاو چەند بوارێكی تر، پێشانگایەك لەشاری (لاس ڤێگاس)ی وڵاتی ئەمریكا دەكرێتەوەو بازرگانانی سلێمانیش دەتوانن بەشداربن.
دابان نەجمەدین رێكخەری پەیوەندییەكانی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازیی سلێمانی رایگەیاندوە، كۆنسۆڵییەتی ئەمریكا هەڵدەستێت بە دیاریكردنی كۆمپانیا، سەركردەی بازرگانی‌و كارمەندی حكومی كە كار دەكەن لە سێكتەری بەڕێوەبردنی پاشماوە بۆ بەشداری كردنی لە پێشانگای پاشماوە لە لاس ڤیگاس، نیڤادا لە سەرەتای مانگی پێنجی ئەمساڵ.
راشیگەیاند، ئەم پێشانگایە زۆر گرنگە، چونكە هەڵدەستێت بە ئۆفەر كردنی زۆرێك لە بەرهەم لەم بوارانە كۆكردنەوە و گواستنەوە، وزە، تەكنەلۆجیا، شوێنی شاردنەوەی خاشاك، ئۆرگانیكی، پاشماوەی خواردن، پەینی گژوگیا، كۆگای خاشاك، هەموو فۆرمەكانی ریسایكلین‌و شتی زیاتر.
ئاماژەی بەوەشدا، پێشانگای پاشماوە هەڵدەستێت بە پیشاندانی زۆر جۆری كەرەستەی پاشماوەو ریسایكلین كە لۆری و كەرەستەكانی، بارهەڵگری گەورە، كرێن، كۆنتەینەر، گوێزەرەوە، كۆمپیوتەر و پرۆگرامی سۆفتوەیر، سەلامەتی، پاشماوەی خۆراك و زۆر بواری دیكە.
دابان نەجمەدین جەخت دەكاتەوە، ئێمە هانی ئەو كۆمپانیانە دەدەین كە كار دەكەن لە سێكتەری پاشماو و ریسایكلین بۆ بەشداری كردن لەم بۆنەیەدا كە نزیكە لە داخوازی بازاڕی عیراقەوە، ئەمە چانسێكی باشە بۆ بینینی داهێنانی تەكنەلۆجی و كەرەستە نوێیەكان لەم سێكتەرە گرنگەدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

زیاتر لە ملیارێك دینار بۆ كەسوكاری شەهیدانی سلێمانی خەرجكراوە

ئا: سامان فەریق لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2019دا نزیكەی ...