سەرەکی » زانست » یۆنسكۆ بنكه‌ی بایكۆنۆر ده‌خاته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌

یۆنسكۆ بنكه‌ی بایكۆنۆر ده‌خاته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌

ڕێكخراوی یۆنسكۆ بنكه‌ی فه‌زایی (بایكۆنۆر) ده‌خاته‌ ژێر چاودێری خۆیه‌وه‌.
گریگۆری ئه‌رگۆنیكیدزییه‌ی ئه‌مینداری لیژنه‌ی ڕوسیا  بۆ كاروباری یۆنسكۆ ئاشكرایكرد، ئاژانسی فه‌زایی ڕوسیا پێشنیاری كردووه‌ بۆ سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه‌ بنكه‌ی بایكۆنۆری فه‌زایی بخرێته‌ ناو لیستی شوێنه‌ شارستانییه‌كانی یۆنسكۆوه‌.
ئه‌رگۆنیكیدزییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی فه‌زایی ڕوسیا  (روسكۆسمۆس)یش هه‌مان پێشنیاری  كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بنكه‌یه‌ بخرێته‌ ژێر چاودێری یۆنسكۆوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ نوێنه‌ری ڕوسیای فیدرال و كۆماری كازاخستان  به‌و پێیه‌ی ئه‌و بنكه‌یه‌ له‌ سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاراندا دروست كراوه‌.
رۆسكمۆس هه‌وڵ ده‌دات بنكه‌كه‌ و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌ر به‌و بنكه‌یه‌ن بخرێنه‌ ئه‌و لیسته‌ی یۆنسكۆوه‌، به‌ تایبه‌تیش ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ (یوری گاگارین) وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌شتیوانی فه‌زایی ڕوسیا له‌وێوه‌ گه‌شته‌كه‌ی  بۆ بۆشایی ئاسمان ده‌ستپێكرد‌و له‌وێوه‌ مرۆڤایه‌تی ڕێگه‌ی بڕی  به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان و هه‌ساره‌كان.
شیاوی وتنه‌، (بایكۆنۆر)یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی فه‌زاییه‌كانی جیهان كه‌ له‌ساڵی (1955)دا له‌ سه‌ر ڕووبه‌ری(6717) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ كازاخستان بونیاد نراوه‌ و ناوی چووه‌ ناو مێژووی گه‌ردوونناسییه‌وه‌ و ناوه‌كه‌شی په‌یوه‌ست بوو به‌ یوری گاگارینه‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌مین مرۆڤه‌  له‌وێوه‌ به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان چووه‌ و به‌ ده‌وری زه‌ویدا سووڕاوه‌ته‌وه‌.
هه‌ر له‌باكۆنۆریشه‌وه‌ یه‌كه‌مین مانگی ده‌ستكرد نێردراوه‌ته‌ بۆشایی ئاسمان‌و له‌وێویشه‌وه‌ یه‌كه‌مین نمونه‌ی خۆڵ و به‌ردی  سه‌ر مانگ هاتوه‌ته‌ سه‌ر زه‌وی كه‌ مرۆڤ توانیبێتی ده‌ستی لێبدات.
 دوای نه‌مانی یه‌كێتی سۆڤیه‌تیی پێشوو و سه‌ربه‌خۆ بوونی كازاخستان، روسیا به‌رده‌وام بووه‌ له‌ به‌ركارهێنانی ئه‌و بنكه‌یه‌ به‌ پێی به‌ڵێننامه‌یه‌كی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕوسیا و حكوومه‌تی ئه‌ستانا.
هاوكات حكوومه‌تی مۆسكۆ به‌رده‌وامه‌ له‌بنیادنانی بنكه‌ی (فۆستۆچنی) له‌ ئه‌وپه‌ڕی باشوری خۆرهه‌ڵاتی روسیا، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ یه‌كه‌مین و نوێترین پێگه‌ی ڕوسیا و له‌وێَوه‌ مه‌كۆكانی له‌زه‌وییه‌وه‌ بگه‌یه‌نێته‌ مه‌ریخ به‌پێی به‌رنامه‌ی (مه‌ریخ – 600)ی ئاژانسی روسكۆسمۆس.
 ده‌بێ ئاماژه‌ به‌وه‌ش بكرێت كه‌ بنكه‌ی (فۆستۆچنی) ته‌نها بنكه‌ نییه‌ له‌روسیادا، به‌ڵكو دووه‌مین بنكه‌یه‌ له‌ دوای(بلیسیتسك) كه‌ ئه‌م بنكه‌یه‌یان ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازیی‌و هه‌ڵدانی مانگی ده‌ستكرد بۆ مه‌به‌ستی چاودێری و سیخوڕیی به‌كارده‌هێنرێت.
سه‌رچاوه‌ : الفضا‌ء
print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*