سەرەکی » ئاراستە » کاردانەوە سلبیەکانی ژنی تەڵاقدراو لەناو کۆمەڵگاکەمان

پەنهان...

کاردانەوە سلبیەکانی ژنی تەڵاقدراو لەناو کۆمەڵگاکەمان

جەمال جەباری

تەڵاق کارێکی نەخوازراوە بۆیە تەنها ناوهێنانی مرۆڤ توشی بێ ئومێدی دەکا خراپ سەیرکردنی ژنی تەڵاقدراویش لەناو کۆمەڵگاو لەلایەن پیاوانەوە بەترسەوە دۆستایەتی و هاوڕێیەتی دەکرێ. بەتایبەتی ئەگەر هاتوو ئەم پەیوەندیە بۆ هاوسەرگیریش بێ، لەبەر ئەوە لەناو کۆمەڵگای خۆجێیەتی کەهەردوو ڕەگەزو لایەنەکە تیایدا دەژین بیرۆکەی تەڵاق بەکارێکی نەخوازراو قێزەوەن دەزانن. بۆیە بەشێوەیەکی بنەڕەتی ئافرەتەکە سەرزەنشت دەکرێ وەک ئەوەی بەرپرسی یەکەم بێت. لەم کارەو هەرچەندە ئەگەر هاتوو پیاوەکەش ئارەزووی لەجیابونەوە بوبێت و هۆکاری سەرەکیش هەر ئەو بوبێت، وە هەندێ جاریش ئەو ژنانەی لەدوای جیابونەوەیان دەچنەوە ماڵەباوانیان. زۆرجار لەوێش دوچاری توندوتیژی و ناخۆشی و ناڕەحەتی دەبنەوە جا بەهۆکاری ئەوە بێ کەشکستیان هێناوە. لەپڕۆسەی هاوسەرگیری یاخود دابونەریتی کوردەواری و عەشایەری زۆرجار دەبێتە بەربەست لەبەردەم ژنان. کەنەتوانن لەدوای جیابونەوەیان کارێک لەدەرەوە بۆ بژێوی ژیانی خۆیان دابین کەن، وەماڵە باوانیشیان نەتوانن وەک پێویست بژێوی کچەکەیان دابین کەن کەجیابۆتەوەو زۆرجار چەن مناڵێکیشی لەگەڵ خۆیدا بردۆتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کەجۆرەها کارەسات بەدوای خۆیدا بێنێ، کەیسی جۆراوجۆر زۆرن لەبارەی جیابونەوە>
ڕۆژێک لەیەکێک لەکافتریاکان دانیشتبووم قاوەیەک بخۆمەوە بەریەکەوتنێکم توشبوو لەگەڵ ژنێک کەوت بەسەر زەویدا هەڵمگرتەوەو داوای لێبوردنم لێکرد. قاوەیەکم بۆی بانگ کردوو لەمیانی ئەم یەکتر ناسینەمان ڕۆژێک چیرۆکی خۆی بۆ گێڕامەوە.
کەلەخانەوادەیەکی هەژارەو ماڵیان لەیەکێک لەقەزاکانی کوردستانەو، باوکی مردوە دووبرای هەیە هەرکەسەو ماڵی خۆیان هەیەو ئەو لەگەڵ دایکێکی نەخۆشدا ماوەتەوە، دوای هاسەرگیری یەکەمی دایکی دەمرێ و براکانی ماڵەکە لەبەینی خۆیاندا بەش دەکەن و عانەیەکیش نادەن بەو.
ئه‌و ووتی. کە دوو جار شکستی هێناوه‌ لەپڕۆسەی هاوسەرگیری جاری یەکەم شوو بەکەسێک دەکات کەیەکتریان خۆش دەوێ، دوای هاوسەرگیری کە گۆڕانکاری بەسەر پیاوەکە دادێ بەهۆکاری دارایی و نەبوونی هۆشیاری و کەم و کوڕی لەزانیاری بەرامبەر بەپڕۆسەکە. چونکە لەتەمەنی هەرزەکاری دا بون ئەمە وادەکا کەلەژنەکەی بێزاربێ و جیابێتەوە، دواتر کەدەچێتەوە ماڵی براکانی. لەوێش کۆمەڵێک سوکایەتی پێدەکرێ بەوەی کەتەڵاق دراوەو براکانی بەپێی ئەوەی کەهاوسەرگیریان کردوەو هەرکەسەیان ماڵ و حاڵی خۆیان هەیە کەسیان نایگرنە خۆیان، ناچار دەبن کەلەخۆیان دوریکەنەوە دەیدەن بە پیرە پیاوێک کەئەو تازە لەسەرەتای تەمەنی بیست ساڵانیەتی، بۆیە لێرەدا ژنەکە بۆی گێڕامەوە شەوانەی وەک ئەوەی لەدۆزەخدا بێ لەکاتی شەو بەخەڵی لەگەڵ ئەو پیرە پیاوە. کەهیچ شتێکی تیا بەسەر نەبوەو. سەرەڕای ئەوەش پیس و پاتار بوە، بۆیە لێرەدا هەڵەکانی ژیان دەس پێدەکەن، کوڕێک کەدراوسێیان دەبێ بەدەرفەتی دەزانێ ئەم ژنە لەخشتە بەرێ بەناوی هێنان و هەڵگرتنی بۆ دەرەوەی وڵات.
ژنەكه بەگریانەوە بۆی گێڕامەوەو وتی من کوڕەکەم خۆش نەدەویست، چونکە هیچ شتێک لەلەشی مندا نەمابوو بەناوی سێکس کردن ڕقم لەهەموو پیاوێکیش دەبویەوە، بەڵام ناچار بووم بەدرۆ بەو کوڕە بڵێم خۆشم دەوێی لەپێناو ئەوەی دورکەومەوە. لەو پیرە پیاوەو وە بۆ ئەوەی بگەم. بەدەرەوەی ووڵات، کەئەو کوڕە هاتووچۆی دەکرد، نەمزانی کەدەمباو قوڕ دەکا بەسەرما، منی برد بۆ شوێنێک لەسەر یەکێک لەمەرزەکان کەتا مانگێک لەوێدا بمێنمەوە. بەڵکو هاوڕێیەکی قاچاخچی دێو دەمانبات. کەچی هیچ شتێک لەو جۆرە بوونی نەبوو هەموو شەوێ تا بەیانی چەن جارێ دەهاتە لام و دوای ماوەیەک گوتی ئەمڕۆ دەچینە شارێک لەوێوە دەڕۆین.
هەرکە گەشتینە شارەکە لەچێشتخانەیەک نانمان خواردوو چوە دەرەوە. وتی: ئێستا دەگەڕێمەوە جێی هێشتم و تا شەوم بەسەرداهات چەن جارێک پەیوەندیم پێوەکرد. مۆبایلەکەی داخرابوو. دواتر نەمبینیەوە خاوەن چێشتخانەکەش هەستیکرد کە مەبەستێک لەپشت ئەم کارەوە هەیە دەری کردم، درەنگانی شەوە یەکێکە لەشەوە ساردەکانی زستان تەم و مژووبارانێکی. بەخوڕە نەمدەزانی بۆکوێ بچم لەڕێگا دەڕۆیشتم و بیرم دەکردەوە کەخۆم هەڵدەمە پێش ئۆتۆمبێلێک و کۆتایی بەژیانم بێنم. دواتر بیرم لەخاوەن ئۆتۆمبێلەکە دەکردەوە دەموت وەک ئەوەی خۆم قوڕکراوە
بەسەرما باقوڕ بەسەر ئەویشدا نەکەم، بیرم کردەوە لەو شارەی لێی بووم ماڵی ناسیاوێکمانی لێ بوو. بەهەر شێوەیەک بێت دۆزیمەوە، کەچومە ژورەوە پیاوەکەی کتوپڕ هەستی بەحاڵەتەکەم کرد. وتی خوشکم چی هەیە پێمی بڵێ. باشترە لەوەی لەدەمی خەڵکەوە گوێبیستی بین. بەڵکو بتوانین یارمەتیت دەین، ژیانی خۆم لەئەلفەوە تا یا بۆ باس کرد، دوای ماوەیەک هەواڵی براکانمیان بۆ هێنا کەوا بەدوامەوەن بمکوژن، دەس بەجێ لەماڵی ئەو ناسیاوەمان ڕۆیشتم چومە شەڵتەری ژنان لەوێ ماوەیەک مامەوە، ڕاستە زۆر یارمەتیان دام. بەڵام بەهۆی ئەو بارە دەرونیەی کەتوشی هاتم لەمیانی ئەم چەن ساڵەی ڕابوردوو نەمتوانی لەوێش وەک و بەندێک بمێنمەوە ئێستا لەئۆتێلێک دەمێنمەوە کاری تێدا دەکەم، بەڵام ئەوەی ڕۆژان و شەوانی ئێستاش تیایا بەسەری دەبەم قێز لەمرۆڤ بونی خۆم دەکەمەوە، بەداخەوە کەیسی وایەکجار زۆر کەڵەکەی کردوە لەنێو دادگاکان و دەرەوەی دادگاکان، هەر ئەندامێک لەخێزانەکانمان کەهەڵەیەک ئەنجام دەدا، سەرزەنشتی نەکەین بەڵکو بگەڕێین بەدوای چارەسەرو هەڵەکانمان. چونکە هەڵە لەهەر ئەندامێکی خێزان هەبێ هێڵە سەرکیەکەی دایک و باوکانە. کاتێک مناڵێکت پەنا دەباتەبەر هەڵەیەک ئەوە تۆی بۆشایەکی ڕوحی لا دروست ده كات و بەخەڵکانێکی کە ئەو بۆشاییە پڕدەکاتەوە .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

له‌ یادی 40 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی سیروان تاڵه‌بانی و هاوڕێكانیدا

ئاوات كۆكه‌یی شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ فه‌یسه‌ڵ ره‌شید حه‌مید ...