سەرەکی » دۆسێ » ئێران: سعودیە سەرچاوەی فكری تیرۆریستییە

وەڵامە بۆ لێدوانەكانی عادل جوبێر

ئێران: سعودیە سەرچاوەی فكری تیرۆریستییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، سعودیە تیرۆر و فكری تەكفیری هێناوەتە ناوچەكە و جیهان، بۆیە مافی ئەوەی نییە وڵاتانی تر بە پشتیوانیكردن لە تیرۆر تۆمەتبار بكات.
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی لێدوانەكانی عادل جوبێر وەزیری دەرەوەی سعودیەی دابۆوە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لە پاكستان.
ئاژانسی (مهیر)ی ئێرانی لە زاری قاسمییەوە بڵاوبكردبۆوە:»لێدوانەكانی جوبێر پڕبوون لە رق و كینە و ساختەكاریی».
بە وتەی قاسمی:»لێدوانەكانی جوبێر كە پڕن لە رق و كینە كە بە درۆ و كینەلەدڵی ناسراوە بەرانبەر بە ئێرانییەكان، هەرگیز نابێتە گۆڕینی ئەو ڕاستییەی كە ئەوان هاوردەكەری فكری تەكفیری و تیرۆریستیین بۆ جیهان و ناوچەكە، ئەو لێدوانانەش بۆ ئەو كەسانەی لانی كەمی فێڵ و تەكەڵەكەبازییەكانییان شارەزان، پێویست بە شیكاركردنەوە و لێكدانەوە ناكەن».
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت»سعودیە سەرچاوەی فكری توندڕەوییە و بە هەناردەكەری سەرەكی تیرۆری ڕێكخراو دادەنرێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بۆیە هیچ بنەما و پێگەیەكی وەهای نییە كە بتوانێت وڵاتانی تری بە پشتیوانیكردن لە تیرۆر تۆمەتبار بكات، دەبێت وەزیری كاروباری دەرەوەی سعودیە، لەبری كەوتن و هەوڵە شكستخواردووەكانی بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی، بەشوێن ڕۆڵی وڵاتەكەیدا بگەڕێت لە بڵاوكردنەوەی گروپە دڕندە تاوانكارییەكان، و بەرپرسیارێتی ئەو تیرۆرە چەقبەستووە لە ئەستۆ بگرێت كە لەنێو ڕەگ و ڕیشەی سیستمی حوكمڕانی سعودیەدا ڕەگ و ڕیشەی داكوتاوە».
هەر لەو بارەیەوە ئاژانسی (مهیر) كە یەكێكە لە ئاژانسە ڕەسمییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەیەوە بڵاویكردۆتەوە»ئابڕوچوونە گەورەكانی سعودیە لە دژی مرۆڤایەتی لەڕێی دوژمنكارییە سەربازییەكەی بۆسەر گەلی یەمەنی و كوشتنی دانیشتوانی بێتاوان و كوشتنی مەدەنییەكانی وڵاتانی تری ناوچەكە و جیهانیش، ڕۆ لە دوای ڕۆژ دەردەكەون».
قاسمی لە درێژەی قسەكانیدا ڕایگەیاندووە»ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لەڕێی بەیاننامەكانیان، چەندان جار سەرنجی ڕای گشتییان بەلای ئەو پێشێلكارییە سامناكانەدا ڕاكێشاوە كە لەلایەن سعودیەوە ئەەنجام دەدرێن، وێڕای ئەمەش تائێستا وڵاتەكە لەلایەن ئەمریكا و وڵاتە خۆرئاواییەكانەوە پشتیوانی لێدەكرێت، بەم پارێزگاریی و پشتیوانییەش بۆ چەندان ساڵە بەردەوامە لە سایەی دووفاقی لە پێوەرەكانی ئەمریكا و هەندێك لە وڵاتە خۆرئاواییەكان، ئەمەش وایكردووە وڵاتەكە بەردەوام بێت لەسەر بڵاوكردنەوەی توندڕەوی و پڕچەككردن و مەشقپێكردنی تیرۆریستان و داڵدەدانیان».
هەر لەو چوارچێوەیەدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت»ئێران و پاكستان بە باشی درك بەوە دەكەن كە دەبێت زیاتر پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات پەرەی پێبدرێت و ئێرانیش چاوەڕوانی دەكات پاكستان بە توندی بەرپەرچی گروپە تیرۆریستییەكان بداتەوە كە خاكی وڵاتەكەیان كردۆتە پێگە بۆ پلانگێڕی و جێبەجێكردنی سەلامارە تیرۆریستییەكانیان لەنێو خاكی ئێراندا».
قاسمی پێیوایە»بەڕەچاوكردنی ئاستی پەرەسەندووی پەیوەندییان لەگەڵ پاكستان، چاودێری ئەو بابەتە دەكەن و رەخنەكانیان پێشكەش دەكەن و پێشبینییەكانیشیان لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەكە لەڕێی ڕێڕەوە سیاسی و ئەمنی و سەربازییە كارپێكراوەكان دەخەنەڕوو، لەو ڕێگەیەوە كار چارەسەركردنی هەڵسوكەوتی شەڕەنگێزی تیرۆریستان و تاوانكاران دەكەن، بەئاگایی و حكیمەتی نێوان هەردوو ڵاتیش ڕێگەنادات بەرپرسانی سعودی كینەلەدڵ ڕووداوەكانی ئەم دواییە بەشێوەیەكی شەیتانانە بقۆزنەوە و تا زیان بە پەیوەندییەكانی نێوان تاران و ئیسلام ئاباد بگەیەنن».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شیكاری سەربازیی: كەركوك‌ و ئەوەی دەتوانرا رزگار بكرێ

پەیڤێک ماوەیەکی زۆرە قسەوباسی بێ مانا و ناڕەوا لە بارەی ...