سەرەکی » وتار » شێرزاد شێخانی » فه‌یسبوكی ساری شێسته‌كان

هەولێریات

فه‌یسبوكی ساری شێسته‌كان

له‌زه‌مانی مه‌دا سه‌رچاوه‌ی سه‌قافه‌ت و زانسته‌كان وه‌كی ئێستا نه‌بون . ئه‌و زه‌مان گوگڵو فه‌ییسبه‌كو توێته‌رو واتساپ نه‌بو، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ له‌و زه‌مانه‌دا هه‌بایه‌، باوه‌ڕ بكه‌ن جیلی ئێستامان حه‌مویان جیناتی عه‌بقه‌ریاتیان تێدا ده‌بو . له‌و سه‌رده‌مه‌دا سه‌رچاوه‌ی زانستو مه‌عریفه‌ت زۆر كه‌مبون .سه‌ره‌تا رادیۆ وه‌كی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر گرنگ په‌یدا بو، هه‌ر له‌به‌رنامه‌كانه‌وه‌ حه‌تا ئه‌خباری دونیاو بگره‌ گۆرانیه‌كانیش سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی سه‌قافه‌ت بو. رادیۆش ئه‌گه‌ر چی له‌ماراندا بو، به‌ران خه‌ركی وه‌ختی هه‌بو گێی لێبگری، حه‌تا كار گه‌یشته‌ ئیختراعكردنی رادیۆی ترانسسته‌ر كه‌ شۆرشه‌ك بو لۆ خۆی، چونكی ئه‌و رادیۆیانه‌ ئه‌وه‌نده‌ گچكه‌ بون، كه‌ ده‌تتانی له‌گه‌ر خۆت بیگێڕی و له‌هه‌ر جێیه‌ك بی گێی لێبگری. دوای ئه‌وه‌ش له‌ناوه‌ڕاستی‌ شێسته‌كان ته‌له‌فزیۆن په‌یدا بو، كه‌ شته‌كی زۆری خسته‌ سه‌ر خه‌رمانی سه‌قافه‌ته‌وه‌. بێجگه‌ له‌وانه‌ش سه‌رچاوه‌ی سه‌قافه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ جه‌ریده‌و موجه‌له‌ بون، كه‌ به‌شه‌كیان عیراقی‌ وبه‌شه‌كیان ئی وراتانی عه‌ره‌بی بون، ئه‌وانه‌ خزمه‌ته‌كی زۆری جیلی مه‌یان كرد، چونكی حه‌مو شته‌كی زانستی و سه‌قافییان پێمان ده‌گه‌یاند . له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌مه‌ی گه‌نجان عه‌ودالی كڕینو خیندنه‌وه‌ی ئه‌و براوكراوانه‌ بوین وسه‌رچاوه‌ی سه‌قافه‌تمان بون وه‌كی جه‌ریده‌كانی عیراق (جمهوریه‌، سه‌وره‌، الرأی العام، النور، المنار، الفكاهه‌، المتفرج، قرندل) موجه‌لاتی عه‌ره‌بیش وه‌كی (الرساله‌، الثقافه‌، المختار، الهلال، العربی الكویتی، الموعد، الشبكه‌، الاثنین، الكواكب، روزالیوسف، صباح الخیر) حه‌تا مجه‌له‌ی مندارانیش هه‌بو وه‌كی(سندباد، سمیر، میكی، بساط الریح). له ساری هه‌شتاكانیش جه‌ریده‌و مجه‌له‌ی عیراقی تازه‌ په‌یدا بون وه‌كی (التآخی، العراق، الراصد، القادسیه‌‌، ألف با‌ء، الاذاعه‌ والتلفزیون، النفط، المرأه‌، صوت الفلاحین، وعی العمال) وگۆڤارو رۆژنامه‌ی كوردیش هاتنه‌ مه‌یدان وه‌كی (هاوكاری و كاروان وحوكمی زاتی و ره‌نگیین و به‌یان) هتد..ئه‌وانه‌ به‌گشتی سه‌رچاوه‌ی سه‌قافه‌تی ئه‌و جیله‌ی مه‌ بون، ته‌بعه‌ن ئه‌وه‌ش بێجگه‌ له‌كتیب خیندن كه‌ عاده‌ته‌كی زۆربه‌ی گه‌نجانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بون، ئه‌وجا هه‌رچی رۆمانی گه‌وره‌ نوسه‌رانی‌ دونیا هه‌بو له‌ كتێبخانه‌كانی كوردستان ده‌فرۆشران وه‌كی كتێبه‌كانی‌ (تۆلستۆی، تشیخۆف، كازانتزاكی، ئه‌لبرتو مورافیا،دۆستویفسكی، جان بول سارته‌ر، ئه‌ندریه مالرۆ، چارلز دیكنز، جیمس جویس، كافكا، فیرجینیا وولف، اجاسا كریستی،جراهام جرین، شكسبیر، برناردشو، ئوسكار وایلد، فیكتور هیگۆ، ئالیكساندر دۆماس، فۆلتیر، هه‌منگوای، مارك توین، ماكسیم جۆركی) . له‌عه‌ره‌به‌كانیش كتێبه‌كانی (ته‌ها حوسێن، عه‌باس عه‌قاد، ئیحسان عه‌بدولقه‌دوس، نه‌جیب مه‌حفوز، یوسف السباعی، احمد أمین، نوال السعداوی، یحیی حقی، یوسف ادریس) هتد . ئه‌وانه‌ چاوی مه‌یان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌قافه‌ت، له‌ولاشه‌وه‌ جیله‌ك له‌گۆرانیبێژه‌ ره‌سه‌نه‌كان په‌یدابون، كه‌ به‌شیعری گه‌وره‌ شاعیرانی عه‌ره‌ب جوانترین هه‌ستی خۆشه‌ویستیان له‌ناو درمان ده‌چاند وه‌كی (ئوم كه‌لسوم، محمد عبدالوهاب، عبدالحلیم حافز، فرید ئه‌تره‌ش، صباح، نه‌جات‌، شه‌هره‌زاد، فایزه‌ احمد، ورده‌) لای خۆشمان (زهور حسین و وحیده‌ خه‌لیل و مائیده‌ نه‌زهه‌ت و ئه‌حلام وه‌هبی و عه‌فیفه‌ ئه‌سكه‌نده‌ر، حسین نعمه‌، سعدون جابر، ره‌زا خه‌یات، ریاز احمد، حه‌مید منصور، سه‌عدی حلی، داخل حسن، حزیری ئه‌بو عه‌زیز، وهتد. ئاخر زۆر زه‌حمه‌ته‌ پیاو له‌و جیله‌دا ژیابی زه‌وق وكه‌یفی به‌ سه‌قافه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستا بێ، چونكی زه‌مه‌نی ره‌سه‌نایه‌تی رۆیشت و جاره‌كیدی ناگه‌ڕیته‌وه‌، باقی وه‌لسه‌لام .

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دوو شیش كه‌بابو عه‌‌وازه‌یه‌ك

له‌ زه‌مانی‌ مه‌دا خواردنی‌ رۆژانه‌ی‌ ماران زۆربه‌ی‌ له‌گه‌نم دروست ده‌كرا ...