سەرەکی » هەمەڕەنگ » چلەی ماتەمینی ئەکرەمی ساڵحی رەشە بەڕێوەچوو

چلەی ماتەمینی ئەکرەمی ساڵحی رەشە بەڕێوەچوو

رۆژی 2/3/2019 لەهۆڵی د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ لەئوتێل شاری جوان لەسلێمانی، مەراسیمی چلەی ماتەمینی کەسایەتی و نووسەری ناوداری سلێمانی ئەکرەم ساڵح ناسراو بە ئەکرەمی ساڵحی رەشە بەئامادەبوونی کەسوکاری و ھونەرمەندان و رۆشنبیران و بەڕێوەچوو .
لەمەراسیمەکدا فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەسەر ژیان و کارو چالاکییەکانی ئەو کەسایەتییەی سلێمانی نمایشکرا، هەروەها چەند وتارێکیش پێشکەشکران و تیایدا باس لەکارەکانی ئەکرەمی ساڵحی رەشە کرا کە بەردەوام خزمەتی سلێمانی کرد بەتایبەتی لەڕێگەی نووسین و ئەو کتێبانەی کە لەسەر سلێمانی بڵاویکردۆتەوە.
ئەکرەم مەحمود ساڵح رەشید کە بە ئەکرەمی ساڵحی رەشە ناسراوە، لە ٢٥/١/١٩٣٦ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە نووسەر و کۆکەرەوەی کتێبی “شاری سلێمانی”یەو پرۆفیسۆر د.عیزەدین مستەفا رەسوڵ پێشەکی بۆ نووسیوە، بەرگی پێنجەمی کتێبەکە لە سەرەتای ساڵی رابردوودا بڵاوکرایەوە، کتێبەکە لەسەر مێژوو و کەسایەتییەکانی شاری سلێمانی نووسراوە، نووسەر کاری لەسەر کۆکردنەوەی ئەرشیفی شارەکە کردووە. رۆژی ٢٤/١/٢٠١٩ لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا ماڵئاوایی لەکەسوکار و ھاوڕێکانی کرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شه‌مه‌ندۆفێری‌ موشه‌ک هاوێژ

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ نۆڤستی‌ له‌ زاری‌ ئیگۆر كۆرۆچبینكۆ سه‌رنووسه‌ری‌ گۆڤاری‌ ناسیۆنالنایا ...