سەرەکی » هەمەڕەنگ » محەمەد فەتاح بەغدا -ی رەنگباران كرد

نۆزدەیەمین پیشانگەی

محەمەد فەتاح بەغدا -ی رەنگباران كرد

هونەرمەندی شێوەكاری كورد محەمەد فەتاح، نۆزدەیەمین پیشانگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا بە ئامادەبوونی هونەرمەندو میوانێكی زۆر دەكاتەوە.
پیشانگەكە، لەلایەن سەنتەری پالێت و خانەی عیراقیی بۆ الازیا‌ء، لەگەلەری ئەلواستی لەرۆژانی 26 و 27 و 28/2/2019 بەناونیشانی (پەیامی جەستە)كرایەوە.
لەبارەی پیشانگەكەو ئەو پێشوازییەی لەكارەكانی كرا، هونەرمەند محەمەد فەتاح بەكوردستانی نوێی راگەیاند: لە پیشانگەكەدا 38 تابلۆ نمایشكرابوو كە دەربڕینی جەستەو بەركەوتەكان بوو لەگەڵ كەش و سروتی خۆمدا وەكو هونەرمەند، جگە لەمەش ئەو پێشوازیی و ئامادەبوونەی لە پیشانگەكەدا هەبوو زۆر خۆشحاڵی كردم و هانی زیاتری دام كە بۆ لەمەودوا پێویستە كارە هونەرییەكانمان تەنیا لە سنووری شارێك یان ناوچەیەك نەبێت، بەڵكو پێویستە ببرێنە شارو ناوچەكانی تری كوردستان و عیراق و تەنانەت وڵاتانی دەوروبەریش.
لەبارەی كارە هونەرییەكانی محەمەد فەتاح-ەوە، هەریەك لە زاهیر ئەلروبەیعی و حەسەن عەبدولحەمید دەڵێن: هونەرمەند زیاتر وەك دەربڕین چۆتە ناو ناواخنی مرۆڤ و توانیویەتی فانتازیا لە ژیانی رۆژانەدا بەرجەستە بكات و هەروەها فیگەرەكانی هونەرمەند هەڵگری چەندین بیرەوەریین كە زۆر هێمنانە لەگەڵ بینەر دەدوێن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

میوزیكی سەرشەقام لە سەرای سلێمانی

لەچوارچێوەی چالاکییەکانی بەشی سەنتەرە رۆشنبیری و تیپە هونەرییەكانی سلێمانی سەر ...