سەرەکی » ئابووری » جموجۆڵی بازرگانی زیادی كردووە

جموجۆڵی بازرگانی زیادی كردووە

یەکەی ئابووری

سەرۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی دهۆك دەربارەی جموجۆڵی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل رایگەیاندوە، بە لابردنی خاڵە گومركییە نایاساییەكان و رێكخستنەوەی پێناسەی باجی گومركی لە دەروازە سنوورییەكان، ئاڵوگۆڕ و جموجۆلی بارزگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە و لەنێو بازاڕیش رەنگیداوەتەوە.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، ئەیاد شێخ حەسەن سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی پارێزگای دهۆك وتی: «دوای لابردنی خاڵە گومرگییە نایاساییەكانی نێوان پارێزگاكانی هەرێم‌و عیراق‌و رێكخستنەوەی پێناسەی باجی گومرگی لەدەروازە سنوورییەكان، جموجۆلی بازرگانی بە شێوەیەكی بەرچاو لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل زیادیكردووە، كاریگەری ئەرێنی لەسەر بازاڕی پارێزگاكانی هەرێم‌و عیراق درووستكردووە».
هاوكات سەرۆكی ژوورەكە وتیشی: «لەسەدا 75ی بەرهەمەكانی توركیا لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل هاوردە دەكرێن، بۆ بازاڕەكانی عیراق دەنێردرێن‌و لەسەدا ٢٥یشی بۆ بازاڕەكانی هەریمی كوردستانە، مانگێك لەمەو بەر بەهۆی زۆریی خاڵە گومرگییە نایاساییەكان‌و نەبوونی پێناسەیەكی رێكخراو بۆ باج وەرگرتن لە دەروازە سنوورییەكان، بازرگانان چەندین جار باج و سەرانەیان دەدا، بەڵام لەئێستادا كارەكانیان ئاسانتر كراوە تەنها یەك باج دەدەن ئەویش لە دەروازە سنوورییەكانە نەوەك لەنێوان پارێزگاكانی عیراق‌و هەرێم».
ئەیاد شێخ حەسەن راشیگەیاند، كۆمپانیای پشكنینی كەلوپەلی هاوردەكراومان هەیە، تا ئێستا لەسەدا سەد لە كوالێتی بەرهەمە هاوردەكراوەكانی توركیا رازی بووین‌و خواستی خەڵكیش رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر دەبێت لەسەر كەلوپەلی توركی، زیاتر ئەو بەرهەمە توركیانەی هاوردەی عیراق و هەرێم دەكرێن بریتین لە كەلوپەلەكانی نێوماڵ، بیناسازی، كشتوكاڵ، هەروەها خۆراك‌و خواردنەوەو دەیان جۆری دیكەی پێداویستی.
ئاشكراشكردوە، ئێستا بەهۆی زیادبوونی جموجۆڵ‌و ئاڵوگۆڕی بارزگانی، قەرەباڵغی‌و فشارێكی زۆر لەسەر دەروازەی نێودەوڵەتی سنووری ئیبراهیم خەلیل دروستبووە، بۆیە حكومەتی توركیاو هەرێم بەردەوام كار بۆ بەرفراوانكردنی دەروازە سنوورییەكە دەكەن‌و كارەكانیان دەستیانپێكردووەو تائێستاش بەردەوامە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئێكسۆن مۆبیل؛ عیراق تەنگەتاو دەكات

سەرەتای ئەم هەفتەیە كۆمپانیای (ئێكسۆن مۆبیل)ی ئەمریكی هەموو ستافە بیانییەكانی ...