خەندەی خەبات

من كوشتوومە

مام نامیق كانی كەوەی گەرمیانی هەروەك پیرو شارەزای كێشەی عەشایەری بوو خۆشی تووشی كێشەیەكی كوڕەكەی بوو بوو جا گەر شەڕو هێرش و چالاكییەك هەبا هی جاشان با دەیگووت یەك فیشەكەم لە تەوقی ناوچەوانی عەدەد جیهازەكەدا (تومەز عەدەد جیهاز عەرەب بوو) گەر عەسكەرو قوە خاسە بووایە دەیگووت یەك فیشەكم بەخەسار نەچووە هەموویم لە گۆشتی داوەو نیشانەم پێكاوە!! مام نامیق لەكەرتی چواری جەباری بوو لە هەرێمی (5) لە ساڵی 1979 شەڕێك بوو لە گوندی (ژاڵەی بەردەربەند) پێشمەرگەیەك لەو شەڕە هەڵاتبوو نەهاتبوەوە پاش هەفتەیەك ئەمجا هاتبۆوە، مام ڕۆستەمیش محاسەبەی دەكات، دەڵێ‌ بۆ هەڵاتی و نەهاتیتەوە پێشمەرگەكە، وای دەیگێڕێتەوە كە چۆن شەڕی كردووە، چەند كەسی لەو شەڕە كوشتووە! مام نامیق لەو شەڕە بەشداربوو بۆیە لێی دێتە جواب دەڵێ‌ ناكا بڵێی عەدەد جیهازەكەش من كوشتوومە! دلاوەر ئەحمەد مەجیدیش دەڵێ‌ نا نا ئەوە هی تۆیە ئەو هەر جاشی كووشتووە! هەموومان دەزانین عەدەد جیهازەكە عەرەبە مام نامیق كوشتوویەتی! مام نامیقیش دەڵێ‌: چوزانم!!.

 164 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*