سەرەکی » ئاراستە » درۆکردن… دیاردەیەکی ناشرین

پەنهان...

درۆکردن… دیاردەیەکی ناشرین

جەمال جەباری

((ئەرستۆ))

(دەڵێ مردن بەڕاستگۆیەوە زۆر باشترە لەژیان لەگەڵ درۆدا)

درۆ یەکێکە لەدیاردە هەرە ناشرینەکان کە پەڵەیەک بەڕوخساری مرۆڤەکانەوە جێدێڵێ و زمانیان ڕادێنێ لەسەر شێوازی درۆکردن و کردارە هەڵەکان جا ئەو مرۆڤانەی لەهەر ئاستێکی تەمەندا کە درۆ دەکەن ناتەندروستی یەک هەبوە لەکاتی پەروەردەکردنیان لەتەمەنی مناڵیدا.
ئایا ئەم زمانی درۆکردنە هەر لەمناڵیەوە لەگەڵ مرۆڤەکانا هاتوە یان نا. چونکە مناڵ هەر لەسەرەتای لەدایک بونیەوە هیچ شتێک بونی نەبوە بەناوی فێربونێکی سروشتی جگەلەوەی کەلەدەمی دایک و باوک و ژینگەو ئەو خوێندنگایەی کەتیایدا فێری دەبێ، گەر بپرسین ئاخۆ سەرەتای سەرهەڵدانی درۆ کردن لای منداڵان و گەوران لەسەر زارو هەڵسوکەوتی خانەوادەکەیانە یاخوود لە دەرەوەی ژینگەی ماڵەکەیانە.. خوای گەورە کەزمانی بەمرۆڤەکان داوە نەیبەخشیوە بەوەی کەڕاستیەکانی پێ بشارنەوە بەڵام زۆر جاری واهەیە کەسانێک هەن بەکاری دێنن بەناو هێنانی درۆی مەسڵەحەت یا درۆی سپی کەچی ئەمەش کاردانەوەی دەبێت لەسەر ڕەوشت و بێ متمانەیان لەناو کۆمەڵگادا.
پێغەمبەر لەئەنجامی ترسناکی درۆدا دەفەرمێ زمانەکانتان ڕابێنن لەسەر ڕاست گۆیی چونکە درۆکردن دەتانبات بەرەو خراپەکاری و گوناح و تاوان.
• دەوترێ ڕاست گۆیی ئەسڵ و ئەساس و بنەمای هەموو چاکیەکە … درۆکردنیش ئەسڵ و ئەساس و قاعیدەی هەموو خراپیەکە… سەبارەت بەدرۆکردن زۆرێک لەزانایانی ئاینی و فەیلەسوفان باسیان لەسەری کردوەو بۆنمونە.. (ئەرستۆ) دەڵێ مردن چاکترە لەژیان لەگەڵ درۆ ، یا لەپەندی پێشینانی خۆشمان باسیان لێوەکردوە کەدەڵێن.. پەتی درۆ کورتە یاخود درۆ فەقیرەو هەموو کەسێ پێی دەوەستێ، بەسەرهاتی درۆ زۆرن و زۆرێک لەناو داران و مەزنە پیاوانیش دوچاری چیرۆکی جۆراو جۆر هاتوون ، شێخ (عەبدالقادری گەیلان)ی دەڵێ بڕیارم دا لەمەکەوە بچم بۆ بەغدا بۆ وەرگرتنی زانست کە بەرەو بەغدا بەڕێ دەکەوێ دایکی چل دیناری ئەو کاتی دەداتێ و ئامۆژگاری ئەوەی دەکا کەلەڕێگا توشی هەر ڕێگری و کێشەیەک هاتن بەهیچ شێوەیەک درۆ نەکات، لەڕێگە دەکەونە بۆسەیەکی چەتەوە ئەو کات شێخ (عەبدالقادر) لەتەمەنی گەنجێتی یە کەچەتەکە دەیانپشکنێ و پێی دەڵێ ها گەنجە تۆ چیت پێیە ئەویش زۆر بەڕاستگۆیانەوە دەڵێ چل دینارم پێ یە چەتەکەش دەیباتە لای گەورەکەی و دەڵێ گەورەم ئەم مناڵە دەڵێ چل دینارم پێ یە گەورەکەی دەڵێ ها گەنجە چیت پێیە ئەویش دەڵێ گەورەم چل دینارم پێ یە گەورەی چەتەکانیش دەڵێ لەکوێیە ئەویش لەباغەڵی دەری دێنێ و دەڵێ ئەوەتانێ دایکم لێرە بۆی داناوم، بەسەر سوڕمانەوە پێی دەڵێ ئەوە چۆن کتوپڕ پارەکەت دەرهێنا شێخ (عەبدالقادری گەیلان)یش دەفەرموێ دایکم کە لەگەڵ قافڵەکەدا بەڕێیکردم ئامۆژگاری کردم و ووتی کوڕم درۆ نەکەی، گەورەی ڕێگرەکان گوتی تۆ بەو تەمەنەتەوە پەیمانی دایکت ناشکێنی، ئێمەش پەیمانی خوا دەشکێنین، شەرت بێت لەم ڕۆوە من ببمە شوێن کەوتۆی تۆ وازی لەدزیکردن هێنا ئەوانەی لەگەڵ گەورە چەتەکە بوون ووتیان مادام سەرکردەکەمان وازی هێنا ئێمەش تۆبەدەکەین و واز دێنین، درۆکردن هەندێ جار لەیاسایی دادگاکانیش وەک تاوانێک باسی لێوەکراوە وەک لەقانونی جینائی لەمادەیی (243)ی قانونی عقوباتی عێڕاقی و مادەیی (248) دیسانەوە لەقانونی عقوباتی عێڕاقی وەک تاوان دیاری کردوە، کەچی بەداخەوە زۆر جار لەمانگی نیسان ئەم درۆکردنە وەک دیادەیەکی لێهاتوە زۆر جاری واش هەیە کێشەی گەورەیی لێدەکەوێتەوە، دەڵێن گەورە ئاو دەڕژێنێ و گچکە پێی لێدەخشێنێ گەر ئێمە سەرپەرشتیاری خێزانێک بین وەک باوک و دایک و هتد .. دەبێ هەوڵی ئەوە بدەین خۆمان لەزمانی هەڵەو درۆ بپارێزین چونکە گەر درۆیەکیشمان کرد بۆ سود وەرگرتن لەو کارەی لێی دەربازبین تیایدا بەڵام زۆر جار لەداهاتودا دوبارەدەبێتەوە یا بۆ جارێکی کە ئاشکرا دەبێ و بەسەرمانا دەشکێتەوە، بۆنمونە (غاندی) ئەو پیاوە مەزنەی کەهەموو مرۆڤایەتی دەیناسن و زۆرێک لەئێمە یادەوریەکانیمان خوێندۆتەوە، کوڕەکەی لەیەکێک لەیادەوەریەکانی لەگەڵ باوکی دەگێرێتەوەو دەڵێ باوکم برد بۆ کۆفڕانسێک وتی کوڕم من لەبەر هۆڵەکە دانێ تۆ بڕۆ ئۆتۆمبێلەکە چاک کە کاتژمێر پێنج وەرەوە بەدوام منیش ئۆتۆمبێلەکەم چاک کرد هەندێ شتم بۆماڵەوەش کڕی کات زۆری مابو ووتم بابچمە سینەما سەیری فیلمێک بکەم تا باوکم تەواو دەبێ ،لەسەیرکرنی فیلمەکە تەواو بووم کات بوبوە پێنج و نیو لێرەدا من نیو کاتژمێر دواکەوتم تا گەیشتمەوە بەردەم هۆڵی کۆنفڕانسەکەو لای باوکم نیو کاتژمێری تریشم پێچو لێرەدا من سەعاتێک دوا کەوتم لە مەوعیدەکەم لەگەڵ باوکم کەگەیشتمەوە بەر دەرگای هۆڵەکە باوکم بەتەنیابە بێزاریەوە هاتوو چۆی دەکرد گەیشتمە بەردەمی ووتی کوڕم بۆ تاخیر بووی وتم باوکە فیتەرەکە زۆر تاخیری کردم بێئاگا بوم لەوەی باوکم پێش من پەیوەندی بە فیتەرەکەوە کردوەو فیتەرەکەش وتویەتی سەرلەبەیانی تەواو بووەو بەڕێم کردوە، باوکم سەیری ناوچاوی کردم و وتی کوڕم مادام متمانە لەبەینی باک و کوڕدانەماو کەتۆ درۆت لەگەڵدا کردم وادیارە ناتەندروستیەک هەبووە لەکاتی پەروەردەکردنت، تۆ بڕۆ من بەپێ دەگەڕێمە ماڵەوە بەڵکو لەڕێ چارەسەری ئەو خەلەلە بکەم و بەخۆما بچمەوە ، کوڕەکەی غاندی گوتی کاتێ ئەم یادەوەریە دەنوسمەوە تەمەنم لەهەشتاکانا لەو کاتە وە پەیمانم بەخۆم دا کەجارێکی کە لەژیانم درۆ لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەکەم چونکە ئەو ڕۆژەی باوکم بەپێ چویەوە بۆماڵ بەینی هۆڵەکەو ماڵەوەمان پێنج کاتژمێرو نیو بوو بۆیە زۆر ناڕەحەت بوم، جا هیوادارین هەر کەسێک لەئەندامانی خێزانمان هەڵەیەکی بەرامبەر کردین کتوپڕ سەرزەنشتی نەکەین بەخۆمانا بچینەوە بەڵکو نەوەیەکی تەندروست و باش پەروەردەکەین تا داهاتویکی باش بونیاد بنێین چونکە هەندێک درۆی سەر زارەکی ڕۆژانەش هەن دەبنە مایەی زیان گەیاندن بەدواڕۆژی خۆمان و مناڵەکانمان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

له‌ یادی 40 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی سیروان تاڵه‌بانی و هاوڕێكانیدا

ئاوات كۆكه‌یی شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ فه‌یسه‌ڵ ره‌شید حه‌مید ...