سەرەکی » هەمەڕەنگ » شاره‌زوور حه‌بیبه‌ خاتوون له‌ ئامێز ده‌گرێت

شاره‌زوور حه‌بیبه‌ خاتوون له‌ ئامێز ده‌گرێت

وا بڕیاره‌ له‌ مانگی داھاتوودا فێستیڤاڵی حه‌بیبه‌ خاتوون سازبكرێت كه‌ چالاكیه‌كی تایبه‌ت به‌ شیعر و چیرۆكه‌ و بۆ سێیه‌مین ساڵیه‌تی ڕێكخراوی ته‌ژنه‌ ئه‌نجامی ده‌دات.
فێستیڤاڵه‌كه‌ چالاكییه‌كی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیرییه‌و چه‌ندین بڕگه‌ له‌ خۆی ده‌گرێت له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ دا چیرۆكنووس و شاعیرانی (سنووری پارێزگای سلێمانی، پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌، ئیداره‌ی گه‌رمیان، ئیداره‌ی راپە‌ڕین، شاره‌زوور، سه‌یدسادق، پێنجوێن، خورماڵ، زه‌ڕایه‌ن، عه‌ربه‌ت، ھه‌ورامان) ده‌توانن به‌شداربن.
چه‌ند مه‌رجێك دیاریكراوه‌ بۆ به‌شداربوون:
* ده‌قه‌ شیعرییه‌كان له‌ ٥ لاپه‌ڕه‌ تێپه‌ڕنه‌كات و ده‌قی چیرۆك له‌ ١٢ لاپه‌ زیاتر نه‌بێت.
* له‌سه‌ر به‌شداربوو پێویسته‌ بابه‌ته‌كه‌ی به‌ pdf و word له‌گه‌ڵ سیڤی تایبه‌تی خۆیدا بنێرێت بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ی خواره‌وه‌،یاخود له‌سه‌ر cd بیگه‌یه‌نێته‌ ده‌ست ڕێكخراوی ته‌ژنه‌.
* ده‌قی ھه‌ر به‌شداربوویه‌ك مه‌رجه‌ به‌ فلته‌ری لیژنه‌ی باڵای ھه‌ڵسه‌نگاندندا تێپه‌ڕێت.
* نابێت ده‌قی به‌شداربوو له‌ھیچ سایت و گۆفار و ڕۆژنامه‌یه‌كدا بڵاو بووبێته‌وه‌.
* ده‌قی به‌شداربووان نابێت به‌شداری فێستیڤاڵی دیكه‌ی كردبێت.
* به‌شداربوو پێویسته‌ ته‌مه‌نی سه‌روو ٢٠ ساڵ بێت.
له‌ كۆتاییدا ھه‌ركه‌س خوازیاری به‌شداریكردن بێت پێویسته‌ بابه‌ته‌كه‌ی بنێرێ بۆ ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ی تایبه‌ت بەفێستیڤاڵ
Habibaxatun01@gmail.com

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

یادی 17 ساڵەی دەكاتەوە

سەرلەبه‌یانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 19/5/2019 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ران و مامۆستایان، ...