سەرەکی » ئابووری » 30 رۆژ جارێك مووچه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت ده‌درێت

30 رۆژ جارێك مووچه‌ به‌بێ پاشه‌كه‌وت ده‌درێت

یەکەی ئابووری

له‌ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی كوردسات وه‌زیری دارایی هەرێم رایگه‌یاند، 30 رۆژ جارێك حكومه‌تی عيراق به‌بێ پاشه‌كه‌وت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم رەوانە دەکات.
رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی كوردسات نیوزدا رایگه‌یاند: تا پێش پشووی نەورۆز مووچەی تەواو وەزارەتەكان دابەشدەكرێت بڕیارە لە رۆژەكانی پشووش مووچە دابەشبكرێت.
وتيشي: «دابەشکردنی مووچە هەموو ٣٠ رۆژ جارێک بە بێ پاشەکەوت ده‌درێت و دەشڵێت عادل عەبدولمەهدی لێکتێگەیشتنی باشی لەگەڵ هەرێمدا هەیەو حکومەتی عيراق مووچەی سێ مانگی فەوتاوی فەرمانبەران رەوانە دەکات».
لەبارەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش رێباز حەملان رایگەیاند: بەم نزیكانە هەموو رێكارەكان دەگیرێتەبەر بۆ پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران.
ئاماژەی بەوەشکرد بەم نزیکانە سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی عيراق دەچنە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە رێگەی سۆمۆوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئێكسۆن مۆبیل؛ عیراق تەنگەتاو دەكات

سەرەتای ئەم هەفتەیە كۆمپانیای (ئێكسۆن مۆبیل)ی ئەمریكی هەموو ستافە بیانییەكانی ...