سەرەکی » ئابووری » ״ئەمریكا گورزێكی بازرگانی لە توركیا دەدات״

״ئەمریكا گورزێكی بازرگانی لە توركیا دەدات״

یەکەی ئابووری

دادگای ره‌سافه‌ بڕیاریدا به‌خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2014 تاوه‌كو 2016.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ رێبین شه‌مامكی، پارێزه‌ری خۆبه‌خشی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، «دادگای ره‌سافه‌ی به‌غدا بڕیاریدا پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵه‌كانی 2014 و 2015 و 2016 خه‌رجبكرێت.
وتیشی: «توانیمان كه‌یسه‌كه‌ له‌ دادگایی ره‌سافه‌ ببه‌ینه‌وه‌و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی دادوه‌رانی دادگاكه‌ پشتیوانی له ‌بڕیاره‌كه‌ی دادگای به‌رایی به‌غدایان كردو سكاڵاكه‌كه‌ی جووتیارانی هه‌رێم سه‌ركه‌وت».
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و بڕیاره‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراقه‌وه‌ جارێكی دیكه‌ ته‌میز ناكرێته‌وه‌و بریاری كۆتایی وه‌رگرتووه‌.
تائێستا ھه‌ندێك له‌ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی گه‌نمی ساڵی 2014 یان وه‌رنه‌گرتوه‌، هه‌روه‌ها هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی ساڵه‌كانی 2015 و 2016 و 2017 خه‌رجنه‌كراوه‌و به‌پێی بڕیاره‌كه‌ حكومه‌ت پابه‌ند ده‌كرێت به‌ خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم دوای 30 رۆژ به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌.
دوێنێ سێشه‌ممه‌، 5 ئازاری 2019 دادگای ره‌سافه‌ بڕیاریدا تانه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ره‌تبكاته‌وه‌، به‌وه‌ش ده‌بێت له‌دوای تێپه‌ڕبوونی 30 رۆژ به‌سه‌ر ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره‌دا حكومه‌تی عیراق شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێم بنێرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئێكسۆن مۆبیل؛ عیراق تەنگەتاو دەكات

سەرەتای ئەم هەفتەیە كۆمپانیای (ئێكسۆن مۆبیل)ی ئەمریكی هەموو ستافە بیانییەكانی ...