سەرەکی » راپۆرت » ئامادەكردنی: دیاری سابیر » یەكێتیی ئەوروپا گفتوگۆی بە ئەندامبوونی توركیا هەڵدەپەسێرێت

یەكێتیی ئەوروپا گفتوگۆی بە ئەندامبوونی توركیا هەڵدەپەسێرێت

دوای ئەوەی مانگی سێپتەمبەری رابردوو رێكخراوی یەكێتیی ئەوروپا هاوكارییە داراییەكانی بۆ توركیا كەمكردەوە، ماوەیەك لەمەوبەریش لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی ئەوروپا داوای هەڵپەساردنی گفتوگۆكانی بە ئەندامبوونی توركیا لە یەكێتییەكە كرد ‌و ئەگەر زۆربەی ئەندامانی دەنگی پێ بدەن، ئەوا توركیا گورزێكی دیكەی بەردەكەوێت.

رێز لە مافەكانی مرۆڤ ناگرێت
بەگوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵ: لیژنەكە داوای لە كۆمسیۆنی ئەورپا كردووە كە دانوستانی بە ئەندامبوونی توركیا لە یەكێتیی ئەوروپا بەشێوەیەكی رەسمیی هەڵپەسێرێت. چونكە ئەنقەرە رێز لە مافەكانی مرۆڤ ‌و ئازادییە مەدەنییەكان ناگرێت، هەروەها بەردەوام دەستوەردەدات لە دەسەڵاتی دادوەری ‌و ململانێ ئیقلیمییەكان لەگەڵ قوبرس و دەرودراوسێكانی.

توركیا رەتیدەكاتەوە
لای خۆیەوە حامی ئاقسۆی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: هەرگیز قبوڵكراو نییە كە لە رەشنووسی راپۆرتێكی نا بەرپرسیارانەدا داوای هەڵپەساردنی تەواوی بە ئەندامبوونمان بكرێت لە یەكێتیی ئەوروپا. وتیشی: پێشبینی دەكەین راستكردنەوەی پێویست لە رەشنووسەكەدا بكرێ و راپۆرتی كۆتایی واقیعیانەتر و بێلایەنانەتر بێت.

داواكارییەكانی ئەوروپای جێبەجێ نەكردووە
راپۆرتەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن، كە وێڕای ئەوەی حكومەتی ئەنقەرە جەخت لەوە دەكاتەوە كە بە ئەندامبوونی توركیا لە یەكێتیی ئەوروپا یەكێكە لە ئەولەویەتی ستراتیژییان، تەنانەت دوای داواكاریی بەرپرسانی رێكخراوە ئەوروپییەكە بۆ كۆتاییهێنان بەو گفتوگۆیانە، كە بەشێوەیەكی رەسمیی لە ساڵی 2004 دا دەستیپێكرد و چەند ساڵێكە راگیراوە. بەڵام بەبۆچوونی چاودێرانی سیاسی، پێناچێت بەرپرسانی ئەنقەرە لەو هەنگاوەیاندا سەركەوتوو بن، چونكە ئەوروپا چەند داواكارییەكی لە توركیا هەیە و ئەویش نەك جێبەجێی نەكردوون، بەڵكو بەهۆی پەیڕەوكردنی سیاسەتی تاكڕەوی و داپڵۆسینی ركابەر و ئۆپۆزسیۆنەكانی و سەركوتكردنی نەتەوەكانی غەیرە تورك و تەسككركردنەوەی پانتایی ئازادیی رادەربڕین و رەخنە لە دەسەڵات، هێندەی تر ئەو وڵاتەی لە پرەنسیپەكانی یەكێتییەكە دوورخستۆتەوە.

زۆربەیان دەنگی پێدەدەن
لای خۆشیەوە (كاتی بیری) بڕیاردەری كاروباری توركیا لە پەرلەمانی ئەوروپا لە توێتێكدا لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تویتەر دەڵێت: ئەوەی پێشبینی دەكەم، دەنگدانی زۆربەی زۆری ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپایە لە ماوەی دوو هەفتەدا لە بەرژەوەندیی هەڵپەساردنی دانوستان لەگەڵ توركیا، وەكو ئەوەی لیژنەی كاروباری دەرەوەی پەرلەمان كردی.

پەیامێكی روون و ئاشكرایە بۆ توركیا
هەروەها ماریتی سخاكە ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا ئاماژەی كردووە بە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و دەستگیركردنی بەردەوامی رۆژنامەنووسان لە توركیا ‌و وتیشی: پابەندنەبوون بە دیموكراسی و سەروەری یاسا لە وڵات، لەگەڵ ئەو چاكسازییانەی لە دەستووردا كردوویەتی، ئەو ئاستەنگانەن وایانكردووە كە لەم قۆناغەدا بە ئەندامبوونی توركیا لە یەكێتیی ئەوروپا ئەستەم بێت. پێشیوایە داواكارییەكەی لیژنەی دەرەوە، پەیامێكی روون و ئاشكرایە لە ئەوروپاوە بۆ توركیا.

سەرچاوە، ئاژانسەكان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سریلانكا؛ هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان به‌رده‌وامه‌

له‌ سه‌روبه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردووی شاری ...