سەرەکی » هەمەڕەنگ » لە كەركوك فێستیڤاڵی شانۆی كەركوك…

لە كەركوك فێستیڤاڵی شانۆی كەركوك…

لە كەركوك فێستیڤاڵی شانۆی كەركوك خولی جیهاد دڵپاك راگەیەندرا

نووسینگەی كەركوك،هێمن ئەحمەد

بەئامادەبوونی كەناڵەكانی راگەیاندن‌و دۆستانی هونەرو شانۆ رۆژی 2/3/2019، لەهۆڵی سەنتەری رۆشنبیری كەركوك، بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیریی‌و هونەریی كەركوك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا فێستیڤاڵی شانۆی كەركوك خولی جیهاد دڵپاك-ی راگەیاند، كە بڕیارە لەبەرواری 1/5/2019 لەكەركوك بەڕێوەبچێت.
لەهەمانكاتدا، بەڕێوەەبەرایەتی رۆشنبیریی كەركوك راگەیەنراوێكیان بەزمانی كوردی‌و عەرەبی بڵاوكردەوە ئەویش وەك رێز‌و وەفایەك لەماندوبوونی هونەرمەندی كۆچكردوو جیهاد دڵپاك بوو هەر بۆ ئەو مەبەستەش ناوی فێستیڤاڵەكە نرا «خولی جیهاد دڵپاك»، چونكە ئەو خزمەتێكی زۆری لەبواری شانۆو درامای كوردی كردووە، هەروەها لەدوا ساڵەكانی تەمەنیشدا خزمەتێكی باشی كردوو وەك مۆمێك بۆ كەركوكیەكان دەتوایەوە نموونەش «درامای لاپەڕەكانی كەركوك» بوو.
لەوبارەیەوە سیروان بێلانە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەكە بەكوردستانی نوێی وت: «رۆشنبیریی كەركوك لیژنەیەكی باڵای پێنج كەسی پێكهێناوە بۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەكە، كە ئەوانیش بریتین لە (مەریوان زەنگەنە، شكۆ عومەر، تاریق ناسیح، محەمەد حزر، سیروان بێلانە) شكۆ عومەریش وەك بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەكە دەستنیشانكرا بۆئەوەی دەرفەتی زیاتر لەبواری هونەریی‌و شانۆدا بۆ گەنجان بڕەخسێنرێت».
وتیشی: «بڕیارە لەیەكی ئایاردا فێستیڤاڵەكە لەشاری كەركوك بەڕێوەبچێت‌و ماوەی چوار رۆژیش بەردەوام دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بانگهێشت دەكرێن كە هەر پارێزگایەكیش بەنمایشێكی شانۆیی بەشداردەبن. شاری كەركوكیش لەو فێستیڤاڵەدا بەدوو نمایش بەشداری دەكەن، جگە لەو چوار پارێزگایەش پارێزگای بەغداو بەسڕا-ش بانگهێشت دەكرێن ئەوانیش هەریەكەیان بەنمایشێكی شانۆیی بەشدار دەبن، لەفێستیڤاڵەكەشدا نمایشی كوردی‌و عەرەبی پێشكەشی ئامادەبوان دەكرێن».
باسی لەوەشكرد هەر لەئێستاوە تا ئەنجامدانی فێستیڤاڵەكە دەستدەكرێت بەپڕۆڤەكردن لەناو شاری كەركوك، چونكە لیژنەیەك دیاریكراوە بۆ هەڵبژاردنی باشترین نمایشی شانۆ بۆ ئەوەش بەشداربن لەفێستیڤاڵەكەدا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

یادی 17 ساڵەی دەكاتەوە

سەرلەبه‌یانی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 19/5/2019 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ران و مامۆستایان، ...