سەرەکی » راپۆرت » چیچان پێچه‌وانه‌ی وڵاتان، پێشوازیی لە ژنە داعشەکانی دەکات

چیچان پێچه‌وانه‌ی وڵاتان، پێشوازیی لە ژنە داعشەکانی دەکات

رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له‌ راپۆرتێكیدا هۆكاره‌كانی پێشوازیی كۆماری چیچان له‌ ژنه‌ گه‌ڕاوه‌كانی ناوچه‌كانی‌ ژێر ده‌ستی‌ رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ئاشكرا ده‌كات.

وەکو ئەوەی بەریتانیا و ئەمریکا کردیان
راپۆرته‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندرۆ روس له‌ گرۆزنی نووسراوه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ژنه‌كه‌كانی چه‌كدارانی پێشووی‌ داعش بۆ وڵاته‌كانیان، مقۆمقۆی زۆری نایه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش هانی حكومه‌تی وڵاته‌كانیانی دا كه‌ رێگری له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بكه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ شه‌میمه‌ بیغوم كردی و ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی لێوه‌رگرته‌وه‌. هه‌روه‌ها ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان رێگه‌ی‌ نه‌دا هودا موسه‌ننا بۆ ئه‌مریكا بگه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ له‌ دایكبووی ویلایه‌تی ئه‌لابامایه‌.

خودی سه‌رۆكی چیچان پشتیوانیی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ده‌كات
له‌ راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی گاردیاندا هاتووه‌: حكومه‌تی‌ مۆسكۆ رووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ به‌ وته‌ی ڤلادمیر پوتن سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌، زۆرترین ژن و كچی روسی بۆ سوریا سه‌فه‌ریان كردووه‌ و په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ كردووه‌، كه‌ ژماریان به‌ نزیكه‌ی 4 هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێت. جگه‌ له‌ نزیكه‌ی 5 هه‌زار ژنی دیكه‌ له‌ كۆماره‌كانی یه‌كێتیی سۆڤێتی جاران.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی گاردیان: ئێستا ژنه‌ چالاكوانێكی چیچانی به‌ناوی خیدا ساراتوڤا، هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردووه‌ و به‌دوای چاره‌نووسی نزیكه‌ی 7 هه‌زار ژندا ده‌گه‌ڕێ، كه‌ له‌ روسیا و كازاخستان و ئۆزباكستانه‌وه‌ به‌ره‌و سوریا و عیراق رۆیشتوون ‌و نزیكه‌ی هه‌زار و 100 منداڵیشیان له‌گه‌ڵه‌.
گاردیان روونیكردۆته‌وه‌: خودی ره‌مه‌زان قادیرۆف سه‌رۆكی چیچان پشتیوانیی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ساراتوڤا ده‌كات، كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ داپڵۆسین و سه‌ركه‌وتكردنی یاخیبووه‌ ئیسلامییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێت و به‌ كه‌سێكی نزیك له‌ ڤلادمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا ناسراوه‌.

هۆكاری گواستنه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌سته‌به‌ر كردوون
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: قادیرۆف داوای له‌ پوتین كردووه‌، بۆ ئاسانكاری كردن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ژنانی وڵاته‌كه‌یان له‌لای رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و له‌و پێناوه‌شدا هۆكاری گواستنه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌سته‌به‌ر كردوون، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یا له‌ سوریا و عیراقه‌وه‌ به‌ره‌و گرۆزنی‌ پایته‌خت.

ساڵی ٢٠١٧، ٤٢ ژن و منداڵ رادەستی روسیا کرانەوە
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، دوای ماوه‌یه‌ك له‌ رزگاركردنی شاری ره‌قه‌ی سوریا له‌ چه‌نگی چه‌كدارانی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)ه‌وه‌ له‌ مانگی 10 ساڵی 2017 دا، هه‌سه‌ده‌ ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵی راده‌ستی روسیا كرده‌وه‌، كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ كردبوو.
هه‌ر ئه‌وكاته‌ به‌رپرسێكی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ قامیشلۆ به‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ره‌نسای راگه‌یاند: ئێمه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ راده‌ستی روسیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ده‌ستیان به‌خوێنی خه‌ڵكی سوریا سوور نه‌بووه‌. وتیشی: دوای نزیكه‌ی مانگێك له‌ ده‌ركردنی داعش له‌ ره‌قه‌، 13 ژن و 29 منداڵمان راده‌ستی به‌رپرسانی حكومه‌تی مۆسكۆ كرده‌وه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گۆڕانكارییه‌كانی‌ سیاسه‌تی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌

د. جه‌واد ئه‌لحه‌مه‌د و: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید گۆڕانكارییه‌كانی‌ سیاسه‌تی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ...