سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » مێژوو و دابه‌شبوونی‌ زمانی‌ كوردی‌، له‌دیدی‌ رۆژهه‌ڵاتنناس و توێژه‌رانی‌ ئه‌كادیمییه‌وه‌

مێژوو و دابه‌شبوونی‌ زمانی‌ كوردی‌، له‌دیدی‌ رۆژهه‌ڵاتنناس و توێژه‌رانی‌ ئه‌كادیمییه‌وه‌

سالم حه‌سه‌ن عه‌زیز*

به‌شی چواره‌م
زمانی كوردی له‌ دوو لقی سه‌ره‌كی كرمانجی و گۆرانی – زازا پێك دێت:
أ/ ده‌سته‌ی كرمانجی:
1-كرمانجی ژوورو : (كرمانجی، بادینی، بایه‌زیدی، بۆتانی، هه‌كاری، شه‌مزینانی)
2 – كرمانجی ناوه‌راست : (سۆرانی، موكریانی، بابانی، ئه‌رده‌لانی(سنه‌یی)، سه‌قزی، پشده‌ری، هه‌ولێری، جاڤی،….هتد.)
1- كرمانجی خوارو (كه‌ڵهوڕی) : (گێلانی (ئه‌یوان وشابادی)، كرماشانی، خانه‌قینی، ئیلامی، گه‌رۆسی (بیجاڕی)، گاواره‌یی (گۆران)، كولیایی، سنجاوی وخزڵی، په‌یره‌یی، كورده‌لی، كرنی)
ب- ده‌سته‌یی گۆرانی :
1- هه‌ورامی : (لهۆنی، ته‌ختی، شه‌به‌كی، كاكه‌یی، كه‌نوله‌یی، زه‌رده‌یی، گه‌وره‌جووی)
2- زازاكی : (كردكی، كرمانجی، دملكی)
3-له‌كی : (ناوه‌ندی (كاكه‌وه‌نی)، كو ده‌شتی، هه‌رسینی)
دیالێكته‌كانی زمانی كوردی له‌ رووی جوگرافیه‌وه‌:
یه‌كه‌م / دیالێكتی كرمانجی سه‌روو/ له‌هه‌موویان فراوانترو ژماره‌ی قسه‌پێكه‌رانی زۆرتره‌، به‌شه‌ دیالیكته‌كانی برتین له‌ :
1.بایه‌زیدی:- ده‌كه‌وێته‌ باكورو باكوری خۆرهه‌لاتی ده‌ریاچه‌ی وان .
2. هه‌كاری:- ده‌كه‌وێته‌ باشوور و باشووری خۆرئاوای ده‌ریاچه‌ی وان .
3.بۆتانی:- ده‌كه‌ونه‌ ده‌ورووبه‌ری دۆڵی بۆتان شاری( سیعره‌ت، ئه‌رتوش، جه‌زیره‌ و دیار به‌كر).
4. شه‌مدینانی (شه‌مزینانی):- گۆشه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا وه‌ خۆرهه‌ڵاتی زێی گه‌وره‌ .
5. بادینی:- پارێزگای دهۆك و قه‌زاكانی (ئامێدی، زیبار، شێخان ئاكرێ‌).
6. به‌شه‌ دیالیكتی خۆرئاوا :- خه‌رپوت — ئورفه‌ — عیفرین — مه‌ڕاش(مه‌رعه‌ش
دووه‌م /دیالێكتی كرمانجی ناوه‌ڕاست / به‌شه‌دیلێكته‌كانی :
1. موكری:- شنۆ – مه‌راغه‌ – شاهێندژ – میاندواو – بۆكان – سه‌قز – بانه‌ – سه‌رده‌شت .
2. سۆرانی :- قه‌زای زێباری لێ ده‌رچێ‌ هه‌موو پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه‌ وه‌ شاری هه‌ولێر ناوجه‌رگه‌یه‌تی .
3. سلێمانی :- هه‌موو پارێزگای سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌ جگه‌ له‌ قه‌ڵادزێ‌ (پشده‌ر ).
4. گه‌رمیانی :- ئه‌مه‌شیان جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ زاراوه‌ی سلێمانی نیه‌ به‌ڵام شێوه‌ زارێكی سه‌ربه‌خۆیه‌ ناوچه‌كانی (كه‌ركوك — كفری — قه‌ره‌ته‌په‌ — شوان — دووز خورماتوو )
5. ئه‌رده‌لانی :- سنه‌ — بێجار — كه‌نگه‌وه‌ر — ڕوانسه‌ر — باكوری ناوچه‌كانی جوانڕۆ له‌ كوردستانی ئێران ( ڕۆژهه‌ڵات ) وه‌ كوردستانی عێراق قه‌زای قه‌ڵا دزێ‌ (پشده‌ر
سێیه‌م / كرمانجی باشوور :-
(له‌كی — به‌ختیاری — كه‌لهوری — لوڕ — مامه‌سێنێ )
ئه‌مانه‌ پارێزگای لوڕستان و كرمانشا چوارده‌وری تا ده‌گاته‌ سنوری قه‌سرو شیرین و خانه‌قین ده‌گرێته‌وه‌
چواره‌م /گۆران / ئه‌م دیالێكته‌ په‌رت و بلاوه‌.
1. گۆرانی ڕه‌سه‌ن: دانیشتوانه‌كانی ناوچه‌ی( كرند — زه‌هاوی — جوانڕۆ ) وه‌ له‌ كوردستانی عێراق هه‌ندیك له‌ كاكه‌ییه‌كان و تیره‌ی زه‌نگه‌نه‌ ناوچه‌ی داقووق قسه‌ی پێده‌كه‌ن
2. هه‌ورمی: دانیشتووی شاخه‌كانی هه‌ورامان ده‌گرێته‌وه‌، دوو به‌شن:
أ / لهۆنی :- ده‌كه‌ونه‌ خۆرئاوای ڕیزه‌ شاخه‌كانی هه‌ورامان(كوردستانی عێراق) .
ب/ ته‌خت:- ده‌كه‌ونه‌رۆژهه‌ڵاتی ڕێزه‌ شاخه‌كانی هه‌ورامان(كوردستانی ئیران)
3. باجه‌لان : ئه‌م شێوه‌ زاره‌یه‌ په‌رتوو بڵاوه‌ هه‌ندێك له‌ باكوری خۆر هه‌ڵاتی شاری موسل (شه‌به‌ك ) به‌شێكیشیان له‌نزیك (خانه‌قین )ن .
4. زازا : ئه‌م لقه‌ دیالێكته‌ ناوچه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ كوردستانی باكوور له‌ توركیا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌كانی نێوان ( ئه‌رزرۆم — خه‌رپووش — موش ) هه‌ر هه‌موویان ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی ده‌رسیم .
له‌ ڕووی مێژووییه‌وه‌ دیالێكته‌كان به‌م جۆره‌ دابه‌ش ده‌كرێن
1- لوڕ
2- گۆران
3- كرمانجی ژووروو
4- كرمانجی ناوه‌راست
قسه‌ پێكه‌رانی زمانی كوردی به‌ هۆكاری جوگرافی له‌یه‌ك دابڕاون، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵین زمانی كوردی به‌م جۆره‌ له‌ رووی جوگرافییه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت:
یه‌كه‌م/ كرمانجی باكور :
ڕوبه‌ره‌ جوگرافییه‌كه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ ده‌گرێته‌وه‌:
أ/ له‌ توركیا : ناوچه‌ كورد نشینه‌كانی جه‌زیره‌، دیاربه‌كر، ئه‌رزه‌ ڕۆم، بایه‌زید، هه‌كاری، ماردین، به‌تلیس، وان، شه‌مزینان، ئاگری)
ب/ له‌ عێراق: (عه‌قره‌، دهۆك، زاخۆ، عه‌مادیه‌، سنجار)
پ/له‌ ئێران: (ئورمیه‌، سه‌ڵماس، برادۆست، ماكۆك، ته‌رگه‌وه‌ر، مه‌رگه‌وه‌ر)
ت/له‌ سوریا: هه‌موو ناوچه‌ كورد نشینه‌كان وه‌ك(قامیشلۆ، حه‌سه‌كه‌، عفرین…)
د/ كورده‌كانی دا نیشتوی ئه‌رمه‌نستان، ئازه‌رباینجان، توركمانستان، گورجستان.) دووه‌م /كرمانجی ناوه‌راست :
ئه‌م شێوه‌ زارانه‌ده‌گرێته‌وه‌
(موكری، سۆرانی، ئه‌رده‌لان، جافی) سنوری جوگرافی به‌م جۆره‌یه‌:
1- أ / موكریانی له‌ ئێران (مه‌هاباد، بۆكان، سه‌رده‌شت، پیران شهر، نه‌غه‌ده‌ ..)
ب/ سۆرانی به‌ شێوه‌ی تایبه‌ت:
1- له‌ عێراق (سلیمانی، كه‌ركوك، هه‌ولێر، موصل، ڕه‌واندز، چه‌مچه‌ماڵ، شه‌قلاوه‌، كۆیه‌، قه‌ڵادزێ‌ )
2- له‌ ئێران : (سه‌قز، بانه‌، مه‌ریوان…)
پ/ئه‌رده‌لانی، له‌ ئێران: (سنه‌، دیوانده‌ره‌، كامیاران، له‌یلاخ…)
ت/ جافی : له‌ عێراق : (شاره‌زوور، كه‌ركوك، كه‌لار، كفری…)
له‌ ئێران: (جوانڕۆ، روانسه‌ر، سه‌رپێڵ زه‌هاو، سه‌لاسی باوه‌جانی..) سێیه‌م 3/كرماشانی- لوڕ :
ئه‌م زاره‌ ئه‌م شێوه‌زارانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ (لوڕ، فه‌یلی، له‌كی، به‌ختیاری)
أ/ كرماشانی له‌ ئێران : (كرماشان، داڵاهۆ، صحنه‌، كه‌نگاوه‌ر، قه‌سروشیرین، هه‌رسین، سه‌نغور، كلیای، ئیسلام ئاباد، قروه‌، بیجاڕ، مه‌هران، ئه‌یوان، دهلێران)
ب/ كرماشانی له‌ عێراق : (مه‌نده‌لی، خانه‌قین، به‌دره‌)
لوڕی ، فه‌یلی، له‌كی، به‌ختیاری له‌ ئێراندا ( لوڕستان، به‌شێك له‌ ئیلام، پشتكو)
چواره‌م / گۆران و زازا:
ڕووبه‌ری ئه‌م زاره‌ به‌م جۆره‌ دابه‌شكراوه‌ :
گۆران (هه‌ورامی)
1- له‌ ئێران :
أ- هه‌ورامانی ته‌خت (ته‌واوی باشوری مه‌ریوان، ژاوه‌رۆ) ده‌گرێته‌وه‌.
ب – هه‌ورامانی لهۆن: ( ته‌واوی پاوه‌، نه‌وسود، نۆتشه‌) ده‌گرێته‌وه‌.
2- له‌ عێراق: (هه‌ڵه‌بجه‌، بیاره‌، ته‌وێڵه‌، به‌ڵخه‌…هتد)هه‌روه‌ها (زه‌نگه‌نه‌ و كاكه‌ی له‌ كه‌ركوك، شه‌به‌ك له‌ موصل) ده‌گرێته‌وه‌
3-له‌ توركیا هه‌ندێك ناوچه‌ی ( به‌ین گوڵ، ده‌رسیم، خارپوت، به‌تلیس، ئورفا) ده‌گرێته‌وه‌.
سید مختار هاشمی له‌ كتێبی كۆنفرانسو هۆرامان ئه‌شناسی به‌م شێوه‌ زاری گۆرانی دابه‌ش كردووه‌ : –
1-هه‌ورامانی ته‌خت (ناو، نوێن، كه‌لجی، هه‌باساوا، ژیوار، سلێن، بڵبه‌ر، ئه‌سپه‌رێز، زۆم، رووار، ده‌ڵه‌مه‌رز، ده‌شته‌قه‌ڵبێ، ده‌ل، زه‌وه‌ن…….)
2- ره‌زاو : (ره‌زاو، كه‌راوا، دێه‌زناو، هاڵمان، مازیبن، گۆرگه‌یی….)
3-لۆنی باشور (شاری پاوه‌، داریان، خانه‌گا، گراڵ، دشه‌، كۆمه‌زره‌ …..)
4-لۆنی باكور : به‌شی ئێران (نه‌وسود، هانه‌گه‌رمڵه‌، كه‌یمنه‌، بێدرواس، دزاوه‌ر…)
به‌شی هه‌رێمی كوردستانی ئێراق (ته‌وێڵه‌، بیاره‌، سۆسه‌كان، هاوار، هاواره‌كۆن…(
5- هه‌ورامان دزڵی و شامیان گوندی (دزڵی، بارام ئاوا، زه‌لكه‌، زه‌كه‌ریان، قه‌ڵاجێ‌، قه‌لاگا، تازاوا، ده‌ری شاران ..)
6- ژاوه‌رۆ و گاوه‌رۆ ( مازیبن، بۆریده‌ر، چه‌شمیده‌ر، بێساران، هه‌رسین، ئاریان…)
7- هه‌ورامان جاف (جوانڕۆ، ره‌وانسه‌ر، سه‌لاس باوه‌جانی ) وه‌ك ناوچه‌ی هه‌ورامان ناسینراون.

*مامۆستا له‌زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

یه‌كه‌م رۆژی‌ مامۆستا ره‌مه‌زان فت!

مقداد شاسواری‌ ئێوه‌ كه‌ستان له‌وێ نه‌بوون. منیش له‌وێ نه‌بووم. ته‌نها ...