سەرەکی » وتار » د.شیركۆ عبدالله‌‌ » بە ئەدەب… بەڵام بێ‌ مەعنا

بە ئەدەب… بەڵام بێ‌ مەعنا

ـ كوڕم درەنگە بچۆ بخەوە.
× سوپاس بابە گیان.. دوێنێ‌ شەو خەوتم.
*****
ـ پێویستە شەریكی راستەقینە بین لەحكومەتا.
× بەسەرچاو.. لە سنووری سلێمانی یا.
*****
ـ دكتۆر.. تۆ بڵێی چاك ببمەوە؟
× بەدڵنیاییەوە قوربان.. بەشەرتێ‌ ئیزرائیل وازت لێ‌ بێنێ‌.
*****
ـ میستەرگیان كوردت بەدڵە؟
× ئۆف كۆرس.. باشترین تفەنگچین.
*****
ـ ببوورە مامۆستا.. مەنهەجمان پێ‌ تەواو ئەكەی؟
× تەبعەن.. بە دەرسی خصوصی.
*****
ـ تكایە سوود لە دیموكراسی وەربگرن.
× ئەمر ئەفەرمووی.. وەكو نەعل.
*****
ـ دەزگیرانەكەم جوانە؟
× ماشەڵـڵای لێ‌ بێ‌… ئەڵێی ئەحلامە.
*****
ـ چۆن بوو سیمینارەكەم؟
× دەستت خۆش بێ‌ ئوستاز… هەموومان خەوتین.
*****
ـ ئەوا كولیەم تەواوكرد جەنابی وەزیر.
× ئافەرم كوڕی خۆم.. دە ئیتر بڕۆ تەكسی بگێڕە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئیتر هیچ

ئینسانی ئەم دەوروبەرە زۆر گوناحە.. قەت یەك دوو ئاوات زیاتر ...