سەرەکی » وەرزش » ئه‌فریقای باشوور یه‌كه‌م قۆناغی ره‌گبی سێڤنسی له‌م وه‌رزه‌ برده‌وه‌

ئه‌فریقای باشوور یه‌كه‌م قۆناغی ره‌گبی سێڤنسی له‌م وه‌رزه‌ برده‌وه‌

هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌فریقای باشووری پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو پاڵه‌وانێتی ره‌گبی سێڤنس یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌دا نووسیه‌وه‌ كه‌ له‌ قۆناغی كه‌نه‌دا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
پاڵه‌وانێتی ره‌گبی سێڤنس ساڵانه‌ به‌ به‌شداری 24 هه‌ڵبژارده‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ له‌ 10 قۆناغ پێكدێت و قۆناغی كه‌نه‌داش شه‌شه‌م قۆناغی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یه‌.
له‌م قۆناغه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌فریقای باشوور و فه‌ره‌نسا سه‌ركه‌وتن بۆ یاری كۆتایی و دوای ركابه‌ریه‌كی به‌هێز ئه‌فریقای باشوور توانی 21 به‌ 12 سه‌ركه‌وتن تۆماربكات.
له‌م وه‌رزه‌دا باشترین ئه‌نجامی ئه‌فریقای باشووری پاڵه‌وانی وه‌رزی پێشوو به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی سێیه‌می قۆناغی وڵاته‌كه‌ی‌ بوو له‌ مانگی 12و له‌ قۆناغی پێشوی ئه‌مریكای له‌ پله‌ی حه‌وته‌م هات.
ئه‌فریقای باشوور له‌م قۆناغه‌دا به‌ به‌هێزی ده‌ركه‌وت و توانی له‌ ئه‌مریكای پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی ئه‌مساڵ بباته‌وه‌و دواتریش توانی ئه‌رژه‌نتین و فیجی دووچاری شكست بكات.
له‌به‌رامبه‌ردا فه‌ره‌نسا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو گه‌یشته‌ یاری كۆتایی كه‌ هه‌وڵی ده‌دا بۆ یه‌كه‌م جار دوای 14 ساڵ قۆناغێك بباته‌وه‌، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مونشن گلادباخ رۆیشتنی هازاردی بۆ بروسیا دۆرتمۆند دوپات كرده‌وه‌

یانه‌ی‌ بروسیا مونشن گلادباخ بڕیاری دا سۆرگان هازاری ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ ...