سەرەکی » وەرزش » ئیكاردی ده‌یه‌وێت له‌ ئینته‌ر میلان درێژه‌ به‌ یاریكردن بدات

واندا نارا:

ئیكاردی ده‌یه‌وێت له‌ ئینته‌ر میلان درێژه‌ به‌ یاریكردن بدات

واندار نارای هاوسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ماورۆ ئیكاردی هێرشبه‌ری یانه‌ی‌ ئینته‌ر میلان دوپاتی كرده‌وه‌ ئیكاردی ده‌یه‌وێت له‌ ریزی یانه‌ی‌ ئینته‌ر میلان درێژه‌ به‌ یاریكردن بدات، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی رابردوو روویاندا.
ئیكاردی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی یانه‌كه‌وه‌ شاره‌ی كاپتنی لێسه‌ندرایه‌وه‌و له‌و كاته‌شه‌وه‌ كێشه‌ی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ هه‌یه‌و به‌شداری هیچ یارییه‌كیشی نه‌كردوه‌.
سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی ئه‌و یاریزانه‌ش واندا نارا وتی: ئیكاردی ده‌یه‌وێت له‌ ئینته‌ر بمێنێته‌وه‌، منیش كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌م له‌ یانه‌كه‌ هه‌ست به‌ ئاسوده‌یی بكات، بۆیه‌ پارێزه‌رێكمان گرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات كه‌ هانده‌ری ئینته‌ره‌.
وتیشی: ئه‌و كێشه‌یه‌ی له‌ ئه‌ژنۆی هه‌یه‌تی دروستكراو نییه‌، ئه‌و له‌ پێشوو هه‌میشه‌ وریای ئه‌ژنۆی بووه‌ چونكه‌ كێشه‌ی هه‌بووه‌، ته‌ندروستی ئیكاردی له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌ به‌تایبه‌تی كه‌ پێی وایه‌ بۆ تیپه‌كه‌ گرنگ نییه‌ بۆیه‌ زیاتر گرنگی به‌ ئه‌ژنۆی ده‌دات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئیكاردی وتی: له‌ ماڵه‌وه‌ سه‌یری یاری به‌رامبه‌ر سپالمان كرد و نه‌چووینه‌ یاریگا چونكه‌ له‌ فیكه‌ی‌ هانده‌ران ده‌ترساین، له‌پاڵ ئه‌وه‌ش رێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ هه‌یه‌.
سه‌باره‌ت به‌ دواین پێشهاتیش وتی: دواین كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ زۆر باش بوو، ئیكاردیش ده‌یه‌وێت له‌ ئینته‌ر بمێنێته‌وه‌ بۆیه‌ هیوام وایه‌ به‌زووترین كات هه‌موو شتێك چاره‌سه‌ر بێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مونشن گلادباخ رۆیشتنی هازاردی بۆ بروسیا دۆرتمۆند دوپات كرده‌وه‌

یانه‌ی‌ بروسیا مونشن گلادباخ بڕیاری دا سۆرگان هازاری ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ ...