سەرەکی » وتار » كورت و پوخت

كورت و پوخت

*لێرە و لەوێ پەیج و سایت هەن بەناوی پیاوی گەورە و دەسەڵاتدارەوە شتانیان دەنووسی. لەمەدا كەیفی خۆیانە و ئازادن. هەر ئەو پەیجانە لەم دوو رۆژەدا قسەی سەیریان لەسەر رووداوەكەی خەستەخانەی شار نووسی. دەڵێی پێیان خۆش بوو دزییەكە كراوە. دەڵێی پێیان باش بوو حكومەت و دەسەڵاتێك كە ئەوان خۆیان بەناوییەوە با دەدەن، پارەی لێ بدزرێ و فەرمانبەرەكانی بێ مووچە بن، تەنها لەبەرئەوەی ئیدارەكەی بەدەستی سەوزەوەیە و لە سلێمانییە، عەجایب.
*لە پەیج گەڕێ، بەرپرسێك بێ ئەوەی كەس داوای لێبكات، هەر بۆ ئەوەی دڵەڕاوكێ بۆ فەرمانبەرانی حكومەت كە كارمەندانی خەستەخانەی شارن، دروست بكات، وتی: پارەكە قەرەبوو ناكرێتەوە. ئەم لێدوانە نابەرپرسانەیە چییە كە بە وەخت و ناوەخت خۆی پیا كرد؟ قابیلە فەرمانبەر كە پارەی نەخستۆتە گیرفانی و ئیمزای وەرگرتنی نەكردووە، قەرەبووی حكومەت بكاتەوە. لە كوێی دونیادا شتی وا قەوماوە كە داوای بژاردنی زیان لە هاووڵاتیان بكرێت و كەی فەرمانبەران داوای قەرەبوویان كردووە؟. كاری ئاسایش و دژەتیرۆر و هێزەكانی ناوخۆ راست بێت كە پارەكەیان دۆزییەوە پێش ئەوەی بەرپرسی بەڕێز قەرەبووەكە بە خەڵك ببژێرێ.

هێمن ساڵح

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

تەلەڤزیۆنی کوردی

سەرکەوت عەلی حەبیب (5) باسەکەمان لەوەوە سەرچاوەکەی گرتووە کە تەلەڤزیۆنی ...