سەرەکی » وتار » نڤیسکار » زمان له‌سه‌ر كاغه‌زه‌وه‌ بۆ ئاسمان

دەردە دڵ

زمان له‌سه‌ر كاغه‌زه‌وه‌ بۆ ئاسمان

ڕایه‌كم هه‌یه‌ له‌سه‌ر میدیا و نه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌مه‌وێ بیڵێم و له‌ سینه‌م نه‌مێنێته‌وه‌، له‌ شه‌رمی نه‌كه‌ی نه‌بادا ڕایه‌كه‌م زانستی نه‌بێ و له‌ خه‌یاڵدا سه‌رچیخ ڕۆشتبم. ئه‌گه‌ر خراپه‌ به‌ گه‌وره‌یی خۆتان بمبه‌خشن و كورده‌واری ئێوه‌ خۆش و ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌رچووم ئه‌جری ئیجتیهادم با خێری كوڕه‌كان بێت.
جاران نووسین و زمان و ڕێنووس نه‌ته‌وه‌كانی یه‌كده‌خست. ئه‌لفابێتای ئارامی و لاتینی وه‌ك خاكی نیشتمان وابوون بۆ نیشتنه‌وه‌ی زمانی نه‌ته‌وه‌كان له‌سه‌ر زه‌مینی مانه‌وه‌ وگه‌شه‌كردن. هیچ نه‌بێ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. هیچ له‌باره‌ی چین و ماچین نازانم مه‌گه‌ر به‌یته‌كه‌ی نالی له‌سه‌رخۆشی چین و ماچین نه‌بێ. نه‌ته‌وه‌كان به‌ قورئان و به‌ زمان، به‌شكسپیر و به‌ فیردۆسی،به‌ مه‌ولانا و یونس ئیمرا له‌ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا ته‌كلیفی زمانی خۆیان ڕۆشنكرده‌وه‌. هه‌ر كورد مایه‌وه‌ له‌ چاڵدێران تا دابه‌شكردنی سه‌ده‌ی بیست شه‌كوای زمانی زمان حاڵی پێ په‌یدا نه‌بوو.
ئێستا به‌و هه‌موو زام و برینانه‌وه‌ زه‌حمه‌ته‌ یه‌كێتی زمانی نه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌مینی ئه‌بجه‌دیه‌ته‌ و ئه‌لفابێت، ڕێنووس و پاكنووس یه‌ك بگرێته‌وه‌. ئه‌مه‌مان جاران پێنه‌ئه‌كرا، له‌مه‌ودوا فریای ناكه‌وین.
له‌م هه‌موو ئه‌بجه‌دیه‌ت و ڕێنووسه‌ جیاوازانه‌دا، له‌م هه‌موو ئه‌ده‌ب و سیپارانه‌ی به‌ جیاواز نووسران. ناتوانین به‌ جۆره‌كانی كرمانجی، زازاكی و بادینی و سۆرانی و به‌ جۆره‌كانی ئه‌لفابێتای ئارامی و عه‌ره‌بی، سلاڤی و لاتینی یه‌كیان بخه‌ینه‌وه‌.
زمانی كوردی له‌سه‌ر كاغه‌ز یه‌كناخرێته‌وه‌، با قۆناغی یه‌كه‌م له‌ ناساندندا یه‌كی بخه‌ینه‌وه‌. ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن ده‌توانن له‌ گواستنه‌وه‌ و ئاخاوتندا یه‌كسان بن. ڕۆژنامه‌ ناتوانێت له‌مه‌ودوا ئه‌مه‌ بكات. ئه‌گه‌ر له‌ پێشدا به‌ربه‌ستی ئه‌لفابێتمان لێنەگه‌ڕا بۆ قۆناغێكی تر ده‌توانین به‌ بینین و به‌ بیستن یه‌كێتی زمان پێكبهێنن. دواجار له‌ ئه‌لفابێتدا ئاسان ده‌بێت.
تا ده‌یه‌یه‌كی تر به‌ڵكو سۆشیال میدیا قسه‌یه‌كی خێری ترمان بۆ بكات.
ئێوه‌ ده‌ڵێن چی؟

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سودان هەمان وانە دەڵێتەوە

هەموو جارێك دیموكراسییەكە دەیسەلمێنێتەوە كە یەك پاكێجە و دابەش نابێت. ...