سی ساڵ خەبات

ـ زۆر ئاڵۆزە، هەقە كەتەلۆگی لەگەڵدا بێ‌.
× كێ‌؟
ـ ئەم ژیانە قۆڕە.
*****
ـ ماوەیەكی تر شێخمان ناهێڵێ‌.
× كێ‌؟
ـ یاپراخی گەڵامێو.
*****
ـ خۆزگە ئێستا بە خەبەر بوایە.
× كێ‌؟
ـ ویژدانی مەسئول.
*****
ـ چەند ساڵە خەریكین و هێشتا هەر تەسكە.
× چی؟
ـ حیزبایەتی.
*****
ـ یادی بەخێر… جێگەی زۆر دیارە.
× كێ‌؟
ـ ئەخلاق.
*****
ـ وەڵـڵا سەریان دای لە بەرد، هیچ كورت نییە.
× چی؟
ـ پەتی درۆ.
*****
ـ قیروسیا با بڕوات.
× كێ‌؟
ـ سی ساڵ خەبات.
*****
ـ منەتی نەبێ‌ چی ئەكات با بیكات.
× كێ‌؟
ـ موستەقبەل.
*****
ـ ئەمیش وەكو كۆبوونەوەكانی لێهاتووە، هەر تەواو نابێ‌.
× چی؟
ـ هەقایەتی مێش.
*****
ـ ماڵی ئاوابێ‌ رەببی.. دایم ئێمەی لەبیرە.
× كێ‌؟
ـ موشكیلە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

عەلاگەفرۆش

ـ پەح لەو گەرمایە!!.. ئا رۆڵەگیان خێری ئیمانت ئەو پانكەیە ...