سەرەکی » راپۆرت » ئه‌مریكا و روسیا یه‌كه‌م و دووه‌م به‌هێزی جیهانن

ئه‌مریكا و روسیا یه‌كه‌م و دووه‌م به‌هێزی جیهانن

گۆڤارێكی ئه‌مریكی راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی به‌هێزترین‌و به‌ هه‌ژموونترین وڵات له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2019 بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تیایدا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت و روسیاش به‌ پله‌ی دووه‌م هاتووه‌.

سعودیه‌ش یه‌كه‌مه‌
گۆڤاری نیو ئێس نیوز وۆرڵد ریپۆرتی ئه‌مریكی كه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌یدا لیستی ناوی وڵاته‌ به‌هێزه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ئه‌مساڵ له‌خۆده‌گرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای كاریگه‌رترین و به‌ هه‌ژموونترین ئاماده‌یكردووه‌‌و تیایدا بۆچوونی هه‌زاران كه‌سی له‌ چه‌ندین وڵات وه‌رگرتووه‌، كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌رووی لیسته‌كه‌یه‌ ‌و روسیاش له‌ دوای ئه‌و دێت. عه‌ره‌بستانی سعودیش له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی یه‌كه‌مه‌ و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش نۆیه‌مه‌.

پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندن
گۆڤاره‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگیی زانكۆی پنسلڤانیای ئه‌مریكی راپۆرته‌كه‌ی ئاماده‌كردووه‌، روونیكردۆته‌وه‌: له‌ راپۆرته‌كه‌دا قه‌واره‌ی ئابووری وڵاتان و كاریگه‌ریی سیاسییان له‌سه‌ر ئاستی جیهان و توانا سه‌ربازییه‌كانیان كه‌ بڕی بودجه‌ی به‌رگریی هه‌موو وڵاتێك پشتی پێده‌به‌ستێ، كراوه‌ته‌ پێوه‌ر له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ هه‌ڵبژاردنیان به‌ به‌هێزترین وڵات. هه‌روه‌ها پۆلێنكردنه‌كه‌ ئاستی متمانه‌ی جیهان به‌ هه‌ر وڵاتێك و راستگۆیی له‌ پابه‌ندبوونی به‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌، له‌خۆده‌گرێت.

20 هه‌زار كه‌س له‌ 80 وڵات
له‌ راپۆرتی گۆڤاره‌ ئه‌مریكییه‌كه‌دا راپرسییه‌ك كراوه‌ و تیایدا بۆچوونی زیاتر له‌ 20 هه‌زار كه‌س له‌ 80 وڵات وه‌رگیراوه‌. دوای ئه‌مریكای یه‌كه‌م ‌و روسیای دووه‌م. هه‌ریه‌ك له‌ كۆماری میللی چین، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ژاپۆن، ئیسرائیل، سعودیه‌ و كۆریای باشوور له‌لایه‌ن به‌شداربووانی راپرسییه‌كه‌وه‌ زۆربه‌ی ده‌نگه‌كانیان پێدراوه‌. هه‌روه‌ها ئیمارات له‌ پله‌ی 11، ئێران له‌ پله‌ی 13، توركیا له‌پله‌ی 19، عیراق له‌ پله‌ی 19، قه‌ته‌ر له‌ پله‌ی 24، میسر له‌ پله‌ی 29، ئوردن له‌ پله‌ی 33، عوممان له‌ پله‌ی 42، مه‌غریب له‌ پله‌ی 61 و تونسیش له‌ پله‌ی 63 یه‌مدا دێن.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌كان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

راپۆرتێکی تایبەت بە كوژرانی خاشقچی..

راپۆرتێکی تایبەت بە كوژرانی خاشقچی بڵاوكرایەوە رەوتەكان- لێكۆڵەری تایبەت بە ...