سەرەکی » هەواڵ » لایەنە كوردستانییەكان: لە كەركوك ئاهەنگی نەورۆز دەكەینەوە

لایەنە كوردستانییەكان: لە كەركوك ئاهەنگی نەورۆز دەكەینەوە

PUKmedia

بڕیارە لەیادی نەورۆزی ئەمساڵدا، لایەنە كوردستانییەكانی كەركوك، جگە لە پارتی، ئاهەنگی نەتەوەیی لەشارەكەیاندا بگێڕن.
دوێنێ، بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزو یادی راپەڕینەوە، لایەنە كوردستانییەكانی كەركوك، جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆبوونەوەو بڕیاریاندا ئاهەنگی نەتەوەیی لەشارەكەدا، ئەنجامبدەن.
لەدوای كۆبوونەوەكەش لایەنە كوردستانییەكانی كەركوك كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان سازكردو رایانگەیاند: سەرجەم لایەنە كوردستانییەكان كە ئێستا لەكەركوكین، یەكهەڵوێستین لەسەر ئەنجامدانی ئاهەنگی نەتەوەیی بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزو یادی راپەڕین لەشارەكەدا. وتیشیان: لەرۆژی 20 ئاداردا ئاگری نەورۆز دەكەینەوەو داواش لەسەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك دەكەین وەك برا بەشداربن لەئاهەنگەكەو پێكەوەژیانی هاوبەش لەشارەكە بۆ جیهان دووپاتبكەنەوە.
لەبارەی هەڵكردنی ئاڵای كوردستانیشەوە، رایانگەیاند: هەڵكردنی ئاڵای كوردستان قەدەغە نییەو هاووڵاتیان ئازادن بەچ شێوەیەك خۆشییەكانیان دەردەبڕن و لەگەڵمان بەشداردەبن.
هەروەها، لەسەر داوای ئەندامانی كوردی ئەنجومەنی قەزای خورماتوو و لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنەكەدا، بەكۆی دەنگی ئەندامانی، بڕیاردرا بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی كوردی‌و هاتنی جەژنی نەورۆز، رۆژانی 19و20و21/3 بكرێت بەپشووی رەسمی لەسەرجەم دامودەزگاكانی خورماتوو، جگە لەفەرمانگە خزمەتگوزارییەكان.
هەروەك بڕیاریشە رۆژی 20/3 ئاگری نەورۆز بكرێتەوەو كورد‌و عەرەب‌و توركمانیش پێكەوە بەشداربن‌و چیای هەنجیرەش بەڕووی هاووڵاتیاندا بكرێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان: چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر

لەكۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكانی عیراقدا، جەخت لەپێویستیی چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ...