سەرەکی » وەرزش » كۆتایی كاروانی یاریكردنی له‌ خولی چین راگه‌یاند

كۆتایی كاروانی یاریكردنی له‌ خولی چین راگه‌یاند

ئه‌لیكسانده‌ر پاتۆی هێرشبه‌ری دیاری تۆپی پێ رایگه‌یاند بۆنده‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ تیانجینی چینی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا چی تر له‌ خولی چین یاری ناكات.
پاتۆ كه‌ 2 ساڵه‌ له‌ خولی چین یاری ده‌كات به‌یاننامه‌یه‌كی له‌ رێگه‌ی‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكردۆته‌وه‌ تیایدا رایگه‌یاندوه‌ كاروانی یاریكردنی له‌ خولی چین كۆتایی هاتوه‌.
پاتۆ له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم كاروانه‌كه‌م له‌ خولی چین گه‌یشتۆته‌ كۆتایی، ئه‌م 2 ساڵه‌ی له‌چین بووم چه‌ندین ساتی خۆشم هه‌بوو ئه‌زمونێكی نویش بوو بۆ من، دڵنیام چین یارمه‌تی داوم گه‌شه‌ بكه‌م و فێری كلتوری نوێ بوو.
نووسیویشیه‌تی: شانازی ده‌كه‌م كه‌ یاریم له‌ چین كردوه‌و رۆڵم له‌ پێشكه‌وتنی وه‌رزشی ئه‌و وڵاته‌ هه‌بووه‌، دڵخۆشیشم كه‌ توانیم یانه‌كه‌م بگه‌یه‌نمه‌ چامپیۆنس لیگی ئاسیا.
دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بۆنده‌كه‌شی پاتۆ ئێستا سه‌ربه‌سته‌ له‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ر یانه‌یه‌كی تره‌وه‌ بكات و چاوه‌ڕێش ده‌كرێته‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خولی به‌رازیل.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ریكۆردێكی ناوازه‌ بۆ گاری هه‌نت

گاری هه‌نتی به‌ریتانی و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی جیهانی خۆهه‌ڵدانه‌ ناو ...