سەرەکی » وەرزش » ڤالتێری بۆتاس یه‌كه‌م قۆناغی ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ فۆرمۆلا وه‌نی برده‌وه‌

ڤالتێری بۆتاس یه‌كه‌م قۆناغی ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ فۆرمۆلا وه‌نی برده‌وه‌

ڤالتێری بۆتاسی شۆفیری تیپی مارسیدس یه‌كه‌م قۆناغی پاڵه‌وانێتی فۆرمۆلا وه‌نی ئه‌م وه‌رزه‌ی برده‌وه‌ كه‌ له‌ ئوسترالیا به‌ڕێوه‌چوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای وه‌رزیش هاوشێوه‌ی وه‌رزه‌كانی پێشوو تیپی مارسیدس باڵاده‌ستی خۆی پیشاندا.
یه‌كه‌م قۆناغی ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ پاڵه‌وانێتی جیهانی فۆرمۆلا وه‌ن له‌ ئوسترالیا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ له‌ پاڵاوتن لویس هامیڵتۆنی پاڵه‌وانی جیهان پله‌ی یه‌كه‌م و بۆتاسی هاوڕێی پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنابوو.
به‌ڵام له‌ پێشبڕكێی كۆتاییدا له‌یه‌كه‌م سووڕانه‌وه‌ بۆتاس توانی پێشه‌نگی له‌ هامیڵتۆن بسه‌نێت و سوڕانه‌وه‌ دوای سووڕانه‌وه‌ پێگه‌كه‌ی‌ له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی به‌هێزتر بكات به‌ جۆرێك له‌ كۆتایی به‌جیاوازی 20 سانیه‌ له‌گه‌ڵ نزیكترین ركابه‌ری گه‌یشته‌ هێڵی كۆتایی.
هامیڵتۆنی هاوڕێشی هه‌رچه‌نده‌ چه‌ند كێشه‌یه‌كی به‌هۆی تایه‌كانی بۆ دروستبوو به‌ڵام توانی پارێزگاری له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی بكات.
پله‌ی سێیه‌میش بۆ ماكس ڤێرشتابنی شۆفێری رێدبۆڵ بوو كه‌ ئه‌ویش به‌ هاوڕێیه‌تی بۆتاس و هامیڵتۆن چووه‌ سه‌ر سته‌یجی خه‌ڵات.
سیباستیان ڤیتیلی ئه‌ڵمانی و شۆفێری تیپی فێراریش له‌پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی هات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ریكۆردێكی ناوازه‌ بۆ گاری هه‌نت

گاری هه‌نتی به‌ریتانی و پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پاڵه‌وانێتی جیهانی خۆهه‌ڵدانه‌ ناو ...