سالم حه‌سه‌ن عه‌زیز*
به‌شی پێنجه‌م
2/ خێزانه زمانه‌كانی جیهان:
له‌ئه‌نجامی لهیهكدووركهوتنهوهو كۆچ و ڕه‌وی گه‌لانی هندۆئهوروپیدا هه‌ر لێشاوێك ڕوویكرده هه‌رێمێك له هه‌رێمه‌كانی جیهانی دێرین و به‌تایبه‌تیش له ئاسیا و ئه‌وروپادا زیاتر ته‌شه‌نه‌یان كرد . به‌شێكیان له ڕۆژئاوا ڕێگایان گرته‌به‌ر و له ڕووباری دانوبه‌وه په‌ڕینه‌وه و گه‌یشتنه نیمچه دوورگه‌ی به‌لقان و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا , كه بوون به پێشینانی یۆنانییه‌كان و ڕۆمانییه‌كان و گه‌لانی تری ئه‌وروپا كه ئه‌مڕۆ به زمانه هاوچه‌رخه‌كانی ئه‌وروپا ئاخاوتن ده‌كه‌ن . به‌شێكی تریان ڕوویان كرده باشووری خۆرهه‌ڵات , گه‌یشتنه سنووره‌كانی هندستان و له هه‌رێمه‌كانی
(سه‌ندو پهنجئاب) دا نیشته‌جێبوون، كه ئارییه‌كانی باشووری ئاسیان و به زمانه جۆربه‌جۆره‌كانی هندی ده‌دوێن , كه له كۆمه‌ڵه زمانه‌كانی (هندۆئێرانی) باشووری ئاسیان.
به‌شی سێیه‌میان ڕوویانكرده ئاسیای بچووك و چیاكانی زاگرۆس و له ئێران و كوردستاندا ته‌شه‌نه‌یان كرد، پێشه‌نگ و به‌رایی ئه‌وانه‌ی گه‌یشتنه چیاكانی زاگرۆس (گۆتییه‌كان ) بوون , دوا به دوای ئه‌وانیش (میدییه‌كان) نیشته‌جێبوون كه بێگومان ئه‌مانن پێشینانی گه‌لی كورد .
1/ خێزانه‌زمانی هیندۆ-ئه‌وروپی:
ده‌توانین بڵین ئه‌م خێزانه زمانه، كۆمه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره پێك ده‌هێنن، ئه‌و گه‌لانه‌ی به‌م زمانانه ده‌دوێن ده‌كه‌ونه ناوه‌راستی ئاسیا‌و هه‌تا ئه‌و په‌ری كه‌ناری رۆژئاوای ئه‌وروپاوه.
أ- كۆمه‌ڵی رۆژهه‌ڵاتی: بههندۆ-ئاری ناسراوه، به‌و هۆیه‌وه زمانه‌كانی (میتانی و سانسكریتی و ماد و ئه‌خمینی) ده‌گرێته‌وه، كه ئه‌ویش به‌سه‌ر دوو لق دابه‌ش ده‌كرێت :
1- كۆمه‌ڵی هیندی: كهلهزمانهكانی (بنجانی، كۆجراتی، به‌هاراتی، به‌نگالی، هیندی رۆژئاوایی، هیندی رۆژهه‌ڵاتی، باراكراتی ، ڕاجاسانی، بنگالی)
2-كۆمه‌ڵه‌ی ئیرانی: كهلهزمانهكانی(فارسی كۆن، فارسی ناوه‌راست، كوردی، په‌شتوو(ئه‌فغانی)، بلوجی، تاجیكی، تالیشی، سوغدی، مازنده‌رانی، ئۆزهتی.
ب- كۆمه‌ڵی رۆژئاوایی: (خێزانه زمانی ئه‌وروپایی)كه ئه‌میش چه‌ند لقێكی لێ ده‌بێته‌وه :
1- زمانهجهرمهنییهكان:وه‌ك(ئه‌ڵمانی،ئینگلیزی،هۆڵه‌ندی،زمانهئهسكهندنافییهكان:دانیماركی، سویدی،نه‌رویجی)
2- زمانه سلاڤییه‌كان: وه‌كو ، زمانه‌كانی (رووسی ، پۆڵه‌ندی ، چیكی، سلۆڤاكی، یوگسلافی، ئۆكرانی ، بولگاری)
3-زمانهلاتینیهكان یان رۆمانییه‌كان: وه‌كو زمانه‌كانی ( ئیتالی ، فه‌ره‌نسی، ئیسپانی، پرتوگالی، رۆمانی ، كاتالانی)
4-زمانی بهلتیكی: (لاتیڤی ، لیتوانی، ئه‌رمه‌نی، ئه‌لبانی)
5-زمانی سه‌ڵتی : (ئیرله‌ندی، گالی ، واكوسی، وڵشی)
6-گریكی: یۆنانی ، ئه‌لبانی دووه‌م…هتد.
2/ (خێزانه زمانه ناهیندۆ ئه‌ورپیه‌كان كه بریتین له زمانی سامی و حامی)
أ- خێزانه زمانی سامی:
ئه‌م خیزانه، له نیشتمانی عه‌ره‌ب و باكوری ئه‌فریقیا و به‌شێك لهرۆژههڵاتهكهی به‌كار ده‌هێنرێت. زمانی به‌شێك له‌و نه‌ته‌وانه ده‌گریته‌وه كه‌له ولاتی میسۆپۆتامیا دانیشتوون، زانایانی زمان زاراوه‌ی(سامی) یان له‌ناوی (سام)ی كوری نوحه‌وه وه‌رگرتووه، گرنگترین خیزانه زمانه‌كانی بریتین له :
1-كۆمه‌ڵه‌ی سامی باكوور: زمانی ئه‌كه‌دی یان ئاشوری بابلی، زمانی كه‌نعانی، عیبری و فینیقی و زمانی ئارامی ده‌گرێته‌وه .
2-كۆمه‌ڵه‌ی سامی باشوور: زمانی عه‌ره‌بی، یه‌مه‌نی كۆن، زمانه حهبهشیی سامییه‌كان.
ب- خێزانه زمانی حامی :
1-زمانی میسرییه‌كان: میسری كۆن (زمانی قیبتی : ئیستا ته‌نها لهكلیسهی قیبتییه‌كان به‌كاردێت.
2-زمانی لیبی یان به‌ربه‌ری: زمانی دانیشتوانه بنه‌ره‌تییه‌كانی باكوره ئه‌فریقیا وه‌كو (لیبیا، تونس، جه‌زائیر، مه‌غریب)
3-زمانه كوشتییهكان: زمانی هه‌ندێك دانیشتوانه بنه‌ره‌تییه‌كانی به‌شی رۆژههڵاتیئهفریقایه
3/ خیزانه زمانی ئۆرالی:
ئه‌م كومهڵهیه قسه‌پێكه‌رانی ده‌كه‌وێته نێوان شاخه‌كانی ئۆرال و ئاڵتاییهوه، له باكوری توركستانه‌وه وه‌كو :
1-ئۆراڵی : كه زمانی فنلندی و ئه‌ستۆنی و مه‌جه‌ری ده‌گرێته‌وه .
2-ئهڵتیكی: كه زمانی توركی، مه‌گۆلی، مهنانشۆ ده‌گریته‌وه .
4/ خیزانه زمانی چینی (تێبتی):
گرنگترین خێزانه زمانه له‌رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، ئه‌م خێزانه ، زمانه‌كانی (چینی، تایله‌ندی، بۆرمایی، تێبتی) ده‌گریته‌وه. لیكچونی هه‌ندێك وشه له‌نێوان زمانه‌كانی
كوردی، فارسی، هیندی، ئه‌ڵمانی، ئینگلیزی، ئیتالی فه‌ره‌نسی
نۆ نه نۆ نۆین ناین نۆڤی نوف
دوو دو دو زوای توو دوی دوی
ده‌رگا درب درواجه توهر دۆر پۆرته پۆخت ئه‌م هاوبه‌شی و لیكچونه له نێوان زمانانی ئیرانی زیاتر
كوردی فارسی بلوژی ئه‌فغانی تاجیكی تاڵیشی
ئاو ئاب ئا‌ڤ ئۆیه ئێیه ئۆڤ
چاو چشم چه‌م چه‌م چه‌شم چه‌ش
سه‌ر سه‌ر سه‌ر سه‌ر سه‌ر سه‌ر
ئه‌م هاوبه‌شی و لێكچوونه له نێوان زمانه ئیرانیهكاندا زیاتره ، كه
(كوردی، فارسی، بلوجی ، ئه‌فغانی ، تاجیكی، تاڵیشی) ده‌گرێته‌وه
* زاری كرمانجی ژوور‌و:
یه‌كێكه له زاره‌كانی زمانی كوردی، ژماره‌ی قسه‌پێكه‌رانی له هه‌موو زاره‌كانی تر زیاتره، له به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی كوردستاندا بڵاوبونه‌ته‌وه.له‌م زاره‌دا دۆخی نێر‌و مێ جیا ده‌كه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده له كوردستانی ناوه‌راستدا له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كه حكومه‌تی كوردستان له لایه‌ن (شێخ محمود)ه‌وه دروست ده‌بێت، دواتر له كوردستانی رۆژهه‌لاتدا له (1946) حكومه‌تی كوردستان له‌لایه‌ن قازی محه‌مه‌د دروست ده‌كرێت، هه‌روه‌ها له دوای ڕاپه‌رینه‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كرێت، هه‌موویان زمانی فه‌رمیان كرمانجی ناوه‌راست شێوه‌زاری سلیمانیان به‌كارهێناوه. هه‌روه‌ها زمانی ڕاگه‌یاندن و رۆژنامه‌نوسیش بووه.
هه‌ندێك جیاوازی له نێوان كرمانجی ژوور‌و، كرمانجی ناوه‌راست له ڕووی فۆفۆلۆجی (ده‌نگسازی)، مۆرفۆلۆجی یه‌وه..)
1/جیاوازی له ئاستی ده‌نگسازیدا :
هه‌ریه‌كه له زاره‌كان به‌ئاراسته‌ی جیاوازگهشه ده‌كه‌ن، ده‌كرێت (گۆرانه مێژوییه‌كان و ژینگه‌و سروشتی جوگرافی) كار بكه‌نه سه‌ر گۆرانه ده‌نگییه‌كان و جیاوازی ده‌نگی له نێوان زاره‌كانی زمانێكدا دروست بكه‌ن.
جیاوازی فۆنۆلۆجی نێوان زاره‌كان، كۆمه‌ڵێك لایه‌ن ده‌گرێته‌وه: )ژماره‌ی فۆنێمهكان، چۆنیه‌تی دابه‌شبونی بزوێن و نه‌بزوێن، به‌شداربونی فۆنیمه‌كان له چوار چێوه‌ی بڕگه‌یی وشه‌دا، بون و نه‌بونی هێزو چۆنیه‌تی ده‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر وشه‌و رسته‌كان(.
فۆنۆلۆژی/ به‌شێكه له زانستی ده‌نگسازی، له‌و یاسایانه ده‌كۆڵێته‌وه كه به هۆیانه‌وه ده‌نگه‌كانی زمانێكی دیاریكراو له‌یه‌ك ده‌درێن، بۆ دروستكردنی بڕگه.
له فۆنۆلۆژیدا، ده‌نگه‌كانی زمانێك دیاری ده‌كرێن، چونه پاڵیهكیان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یهكترو هێزو ئاوازه له‌سه‌ر پێكهاته‌كان و په‌یدابونی ده‌نگ و تیاچونی ده‌نگ و گۆرینی ده‌نگ له فۆنۆلۆژیدا ده‌خرێنه‌ڕوو.
هه‌رزمانێك ژماره‌یه‌ك ده‌نگی بۆ خۆی دیاریكردووه، بۆنموونه: زمانی عه‌ره‌بی (28) پیت، زمانی ئینگلیزی (26)پیت، زمانی كوردی (36) پیت هه‌یه.
أ / ژماره‌ی فۆنێم /
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی فۆنێم له هه‌ردوو زاردا بۆچونی جیاواز ده‌بینرێت، ئه‌و جیاوازییانه‌ش له نێوان (33 -40) فۆنیمدا خۆی ده‌بینێته‌وه ، هۆكاری ئه‌م جیاوازییانه‌ش بۆ چه‌ند ده‌نگێكی وه‌ك (بزرۆكه، ئ، و، ی، وو، ح، ع، غ، …) ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه تاكو ئێستا مشت‌و مڕیان له‌سه‌ره. له وشه‌كانی (كه‌ر، كه‌ڕ، كه‌و، كه‌م، كه‌س، كه‌ی، كه‌ل، كهف)دا هه‌موو ده‌نگه‌كان وه‌ك یه‌كن، ته‌نها ده‌نگی كۆتایی (ر، ڕ، و، م، س، ی، ل، ف)نه‌بێت، كه ئه‌ركی گۆرینی واتای وشه‌كانی بینیوه، (8)فۆنێمی لێوه به‌ده‌ست هاتووه. ده‌توانین فۆنێمهكانی تریش به‌هه‌مان شێوه ده‌ست نیشان بكه‌ین. به‌و پێیه كۆی گشتی فۆنێمهكان ده‌بن به (35) فۆنیم. هه‌روه‌ها ده‌نگی /ع/ له زمانی عه‌ره‌بی وه‌رگیراوه، پله‌ی فۆنێم وه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین ناوی تایبه‌ت و وشه‌ی خوازراو هاتوه‌ته نێو زمانه‌كه‌مان، كه‌واته زاری ناوه‌راست (36) فۆنیم، (8)بزوێن، (28)نه‌بزوێن.
زۆربه‌ی زاره‌كانی زمانی كوردی به زاری ناوهراستیشهوه، جیاوازی له نێوان (ل) ، (ڵ)دا ده‌كه‌ن، به دوو فۆنیم جیاواز سه‌یر ده‌كرێن، وه‌ك له وشه‌كانی (په‌له، په‌ڵه) ، به‌ڵام له زاری ژورودا ته‌نها(ل) فۆنێم و (ڵ) به فۆنێم دانانرێت.گۆكردنی ده‌نگی /ص/ و /گ/،/چ/ وه‌ك ئه‌لۆفۆنی (س، ت، ز) به‌كاردێن، له زاری ناوه‌راستدا كه‌متر ئه‌و ئهلۆفۆنانه به‌كاردێن. هه‌روه‌ها ده‌نگه‌كانی (پ، ت، ز، ك، چ) به‌شێوه‌یه‌كی به‌رزترو قورس‌تر گۆده‌كرێت.
ب/ جیاوازی ده‌نگی:
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ر زارێك جیاوازی ده‌نگییه، به‌واتایه‌كی تر هه‌ر زارێك به پێی ژینگه و ئه‌ندامه‌كانی ئاخاوتنی ئاخێوه‌رانی گرنگی به ده‌نگێك یان چه‌ند ده‌نگێگ ده‌دات و په‌سه‌ندی ده‌كات به‌سه‌ر ده‌نگێك یان چه‌ند ده‌نگێكی تردا. زاره‌كانی تریش هه‌ریه‌كه‌یان به پێی سروشتی خۆی ده‌نگێك یان چه‌ند ده‌نگێك په‌سه‌ند ده‌كات و زیاتر به‌كاری ده‌هێنێ. له زاری كرمانجی ژوورودا ده‌نگی ( ڤ ) زۆر به‌كاردێت، له زۆر وشه‌دا به‌رامبه‌ر به ده‌نگی (و) له كرمانجی ناوه‌راستدا ده‌وه‌ستێت . به‌ڵام مه‌رج نییه له هه‌موو شوێنێكدا، وه‌ك: (ئاو – ئا‌ڤ ، ناو – ناڤ، چاو –چاڤ…..) ده‌نگی /ڤ/ له وشه‌كانی (مرۆڤ، ڤیان، په‌یڤ، ده‌ڤه‌ر….) له هه‌ردوو زاره‌كه‌دا به /ڤ/ گۆده‌كرێت، وه له زاری ناوه‌راستدا نه‌بووه به /و/، هه‌روه‌ها وشه‌كانی (دوو، گورگ، نه‌ورۆز، چوو، ژوور، توخم….) له زاری ژوورودا نه‌بوه به /ڤ /
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه چه‌ندین جیاوازی له نێوان هه‌ردوو زاره‌كه‌دا ده‌بینرێت، له‌وانه‌ش ، ده‌نگی /ڤ/ : /ب/، وه‌ك:
ز. ژورو ز.ناوه‌راست
ڤهرانڤهر به‌رانبه‌ر
ڤاران باران
زڤر زبر
ته‌ڤایی ته‌بایی
ده‌نگی /ی/ : /و/، وه‌ك:
ز. ژورو ز. ناوه‌راست
پاری پارو
خانی خان‌و
ئاره‌زی ئاره‌زو
خاتین خاتون
هه‌روه‌ها ده‌نگی /و/ ده‌گۆڕێت به /ی/
توژ تیژ
شور شیر
ده‌نگی /ه/ : (بزرۆكه)، وه‌ك:
ز. ژورو ز.ناوه‌راست گۆرانی ده‌نگی /د/ به /ت/كه
قه‌نج قنج له هه‌ندێ چاوكی زمانی كوردی
چه‌نگ چنگ ده‌بینرێت.
هلگرتن هه‌ڵگرتن ز. ژورو ز. ناوه‌راست
دكه‌ت ده‌كات ژمارتن ژماردن
ب ، ل به، له هلبژارتن هه‌ڵبژاردن
هنارتن ناردن
هه‌روه‌ها ده‌نگی /ه/، /و/، وه‌ك:
ز. ژورو ز. ناوه‌راست
هشیار وشیار
هشك وشك
هرچ ورچ
هورد ورد
هه‌روه‌ها ده‌نگی /س/ :/ص/ و /ت/: /گ/ ، وه‌ك:
ز. ژورو ز. ناوه‌راست
صۆر سور
گه ڤر ته‌ور
گاوه تاوه
هه‌روه‌ها ده‌نگی /ژ/: /ز/، وه‌ك:
ز. ژورو ز. ناوه‌راست
دلسۆژ دڵسۆز
ژیرهك زیره‌ك
ژار زه‌هر
دۆژه دۆزه‌خ
ده‌نگی /ژ/ : /ش/ ، وه‌ك:
ز.ژورو ز. ناوه‌راست
كتێب – ژی كتێب – یش
مه ژی ئێمه‌یش
هه‌روه‌ها ده‌نگی /ف/ : /و/ ، وه‌ك:
ز. ژورو ز. ناوه‌راست
مزگفت مزگه‌وت
ئاخافتن ئاخاوتن
كه‌فتن كه‌وتن
حه‌فت حه‌وت
شفتی شوتی
ده‌نگی /و/ : /ۆ/
ز.ژورو ز. ناوه‌راست
خو خۆ
زاخو زاخۆ
جور جۆر
هه‌روه‌ها ده‌نگی /ۆ/ : /و/، وه‌ك:
ز.ژورو ز. ناوه‌راست
ژۆر ژور
دۆر (دویر) دور
خه‌زویر خه‌زوور
ده‌نگی /ۆ/ : /و/، وه‌ك:
ز.ژورو ز. ناوه‌راست
ژۆر ژور
دۆر (دویر) دور
خه‌زویر خه‌زوور