سەرەکی » هەواڵ » سەرۆك مام جەلال كەسایەتییەكی جیاواز و مێژووییە، هەمیشە هەوڵەكانی بۆ ئاشتەوایی و پێكەوەژیان بووە

دكتۆر ئەنبا ئەنتۆنیۆس:

سەرۆك مام جەلال كەسایەتییەكی جیاواز و مێژووییە، هەمیشە هەوڵەكانی بۆ ئاشتەوایی و پێكەوەژیان بووە

دكتۆر ئەنبا ئەنتۆنیۆس سەرۆكی ئەساقیفەی كورسی ئۆرشەلیمی لە هەرێمی كوردستان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و وەفدی یاوەری، سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال-یان كرد و لەلایەن سكرتاریەتی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پێشوازییان لێكرا، پاشان تاجەگوڵینەیان لەسەر مەزارەكە دانا.
د.ئەنبا ئەنتۆنیۆس، رایگەیاند: شانازییە سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلال، دەكەین، چونكە رۆڵی گەورەی هەبووە لەبنیاتنانەوەی وڵات‌و رەمزێكی جیاواز بووە بۆ هەموو عیراق. وتیشی: سەرۆك مام جەلال كەسایەتییەكی جیاوازو مێژووییە، كە هەمیشە هەوڵی ئاشتەوایی و پێكەوەژیانی نێوان ئایین و نەتەوەكانی داوە، پێویستە هەمووان فێری ئازایەتی بن لە سەرۆك مام جەلال-ەوەو لەسەر رێگاكەی بڕۆن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان: چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر

لەكۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكانی عیراقدا، جەخت لەپێویستیی چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ...