سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » خەرمانێک بۆ شانۆ

خەرمانێک بۆ شانۆ

شانۆ پر بەهاترین هونەرە و بە دایکی هونەرەکانی تر ناسراوە

ئاکۆ عومەر

لە هەناوی هەر میللەتێک بڕوانین چ لە مێژوو ج لە سەردەمی بوژانەوەدا شانۆ بۆتە هۆکارێک کە ناسنامەیەکی زیندووەو ئەو میللەتەی پێدەناسرێتەوە وەک یۆنانییە کۆنەکان و ڕۆمانییەکان کە لانکەی دروست بوونی شانۆن لە جیهاندا کە بەشێوازەکانی تراژیدیاو کۆمیدیا کارە شانۆییەکانی بەرجەستە کردووەو تا وایلێهات قۆناغ بەقۆناغ شانۆ بەرەو پێشچوون لەسەر دەستی چەندین نووسەرو خاوەن قوتابخانەکانی شانۆ هاتە پێشەوەو تائێستاش دەرهێنەرە جیهانییەکان و دەرهێنەرەکان لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبیەکانیش سوودیان لە م مێژوو قوتابخانانەی جیهان وەرگرتووە، بۆیە تائێستاس ڕەوتی شانۆ ڕۆژ بەڕۆژ کاریگەری خۆی هەیەو لەبرەودایە.
گەر سەرنجێکیش لە شانۆی کوردی خۆمان بدەینەوە، هەرچەده کە شانۆ لای ئێمەی کورد ئەو مێژووە کۆنەی نییە، بەڵام ئەتوانم بڵێم قۆناغێکی تایبەتی بڕیووەو شانۆ لای ئێمەش چەندین قۆناغی بڕیووەو شانبەشانی ڕەوتە مێژووییەکەی شانۆمان هەبووەو کارمان لەسەر کردووەو سوودمان لەو شێوە پراکتیکە نوێیە بینیووە کە لە شانۆیی جیهانیدا باوبووەو ڕەنگدانەوەی باشی هەبووە، ئەمە مایەی خۆشحاڵییەو کاری جدی و هەوڵەکان دیارن و کاری جوانمان بینیووە.
– لێرەداو لەم ڕۆژەدا کە ڕێکەوتی 27/3یەو ڕۆژی شانۆیی جیهانییە دەمەوێ ڕۆشنایی بخەمە سەر ئەوەی کە لەم ڕۆژەدا کار بۆ شانۆ بکرێت و هەموو ئەو توێژینەوە زانیستیانەی کە لە سەر شانۆ دەووترێ زیاتر گرنگی پیبدرێت و دەزگا هونەری و دامەزراوەکانی بواری شانۆ نەک هەر لەڕۆژی شانۆدا بەڵکو لەساتە زێڕینەکاندا بابەت و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر هونەری شانۆ سازبکەن و نووسەری شانۆ زیاتر بمانکەنە خاوەنی تێکست و دەقی شانۆیی تا دەرهێنەرەکان زیاتر قۆڵی کارکردن هەڵماڵن و ئێمەش وەک گەلی کورد وەک چۆن لەگەڵ ڕەوتی شانۆی جیهانی کەم تا زۆر هاتووین تا زیاتر لەگەڵ ڕەوتی شانۆدا هەنگاوی زیاتر بنێین و ببینە خاوەن شانۆیەکی هاوچەرخی سەردەمیانە.
– لەکۆتاییدا پیرۆزباییەکی گەرم لەسەرجەم شانۆکاران دەکەم.
– بەهیوام ئەم یادەی شانۆ ببێتە هۆی زیاتر بەرەو پێشچوونی شانۆی کوردیمان و خەرمانێکی بەرەکەتی شانۆمان بۆ بەرجەستە ببێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چیرۆكی عیراقی داڕوخاو

مه‌حمود نه‌جمه‌دین له‌نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی عیراقی دوای پرۆسه‌ی ئازادی و سه‌ره‌تای ...