سەرەکی » مانشێت » نەورۆز .. هێمای سەرکەوتنی کوردان و هاتنی بەهار

نەورۆز .. هێمای سەرکەوتنی کوردان و هاتنی بەهار

له‌ كۆتایی زستانا له‌ هه‌ندێك ماڵ‌ گه‌نم ده‌كرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پڵاو پاڵێوه‌وه‌، ئاو پرژێن ده‌كرا و به‌ خام داده‌پۆشرا تا چه‌كه‌ره‌ی ده‌كرد. دواتر ده‌خرایه‌ سه‌ر ته‌شته‌ئاو تا نزیکه‌ی ده‌ ڕۆژ بستێك سه‌وز ده‌بوو و‌ ڕه‌گه‌ سپیه‌كانی شۆڕده‌بونه‌وه‌.
ئێواره‌یه‌ك كچ و ژنانی گه‌ڕه‌ك و خزمان خۆیان ده‌گۆڕی و كۆ ده‌بونه‌وه‌ و هه‌ریه‌ك هه‌ندێك ئاردو، هه‌ندێكیش چه‌ند بڕه‌ دارێكی ده‌هێنا. گه‌نمه‌ سه‌وزه‌كه‌ به‌ ڕه‌گه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌سكه‌نه‌ ده‌كرا، له‌ ناو سه‌به‌ته‌یه‌كدا كه‌ بنه‌كه‌ی له‌ ته‌شتێكدا بوو به‌ مێكوت ده‌كوترا، ئاوه‌كه‌ی كه‌ شیله‌یه‌كی نیمچه‌ شیرین بوو، ده‌كرایه‌ ناو مه‌نجه‌ڵێكی گه‌وره‌وه‌ و ‌سه‌رئاگر ده‌خرا و‌ هێنده‌ی گونجاو بوایه‌ له‌و ئارده‌ی كۆ كرابوه‌وه‌ تێی ده‌كرا. بۆ ئه‌وه‌ی بن نه‌گرێ و نه‌سوتێ به‌رده‌وام به‌ شیشێك كه‌ به‌ شیشی سه‌مه‌نی ناسرابوو ده‌بوو تێك بدرێ.
تا سه‌مه‌نی پێده‌گه‌یشت به‌رده‌وام له‌ ده‌وری هه‌ڵپه‌ركێ بوو تا نیوه‌شه‌و. دواتر سینیه‌ك هه‌ندێك خه‌نه‌ی گیراوه‌ له‌ قاپێكداو شانه‌و ئاوێنه‌یه‌كی مام ناوه‌ندی له‌ سه‌ر داده‌نرا و مۆمی له‌ سه‌ر دائه‌گیرسێنرا و ده‌خرایه‌ سه‌ر ئه‌و سینیه‌ی كه‌ سه‌مه‌نیه‌كه‌ی پێ داده‌پۆشرا تا به‌یانی. جگه‌ له‌ تام كردنی خاتونی خانه‌ خوێ كه‌س بۆی نه‌بوو لێی بخوات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكان: چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر

لەكۆبوونەوەی سەركردە سیاسییەكانی عیراقدا، جەخت لەپێویستیی چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ...