سەرەکی » ئاراستە » نامەیەكی دۆستانە بۆ هەدەپەی ئازادیخواز!

نامەیەكی دۆستانە بۆ هەدەپەی ئازادیخواز!

مەلا بەختیار

لە كاتێكدا رابەرانی كوردایەتی و دیموكراسی هاوچەرخ هەڤاڵ (سەلاحەدین دەمیرتاش) و (فیگەن یوكسكداغ) هاوسەرۆكی هەدەپەو زیاتر لە (11) هەزار ئەندامیان، لە پشتی دەرگای ئاسنینی زیندانن؛ هەدەپە، ئەركێكی مێژوویی هەڵبژاردنی شارەوانیەكان رادەپەڕێنێ‌.
سەرەڕای جیاوازی رێبازی ئایدیۆلۆژی. دەڵێم: ناكرێ‌ تاقە كوردێكی دڵسۆز لە كوردستان و جیهاندا هەبێ‌، لەم هەڵبژاردنەدا پشتیوانی هەدەپە نەكات، بەڵكو پشتیوانی كردنیان، ئەركێكی شەرەفمەندانەی مافی دیموكراسی و ئازادیخوازییە، چونكە تاقە ستراتیژی سەرخستنی كێشەی كوردو كوردستان، لە هەموو بەشەكانی كوردستاندا، لە دوای جەنگی ساردەوە، خەباتی دیموكراسی مەدەنی، پارلەمان و سندوقەكانی دەنگدانە، باقی رێبازەكانی خەبات تەنها بۆ پاڵپشتی خەباتی دیموكراسی و ئاشتەوایی كاریگەریان ماوە. نەك وەكو ستراتیژی رزگاری!
گرنگ لای من، ستراتیژی خەباتی مەدەنی هەدەپەیە.. هەموو دەنگدانێكیش بە كاندیدەكانی هەدەپە، كاریگەرترە لە دەنگی گوللەو هەموو دڵۆپە ئارەقێكی پرۆسەی هەڵبژاردنیش، بارتەقای خوێنی شەهیدان كاریگەرە.
سڵاو لە دەنگدەرانی هەدەپە، سڵاو لە ئازادیخوازانی باكوری كوردستان، لەهەر كوێیەكی جیهانیشدا بن. بە ئومێدی سەركەوتنتانم لە خەباتی مەدەنی و دیموكراسی و ئاشتەواییدا.

30/3/2019

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

له‌ یادی 40 ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی سیروان تاڵه‌بانی و هاوڕێكانیدا

ئاوات كۆكه‌یی شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ فه‌یسه‌ڵ ره‌شید حه‌مید ...