سەرەکی » مانشێت » سەرۆك كۆمار گەیشتە تونس

سەرۆك كۆمار گەیشتە تونس

ئێوارەی دوێنێ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار بەسەرۆكایەتیی وەفدێكی حكومی گەیشتە تونس بۆ بەشداریكردن لە خولی سێهەمی كۆنگرەی لووتكەی عەرەبی و لەلایەن باجی قاید سبسی سەرۆكی تونس پێشوازییەكی فەرمی لێكرا. پاشان پشكنینی پاسەوانی كۆماری و مارشی نیشتمانیی هەردوو وڵات لێدرا.
وەفدی هاوڕێی سەرۆك كۆمار پێكهاتووە لە وەزیری دەرەوە محەمەد عەلی حەكیم، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی قوسەی سوهیل، وەزیری بازرگانی محەمەد هاشم عانی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی فالح فەیاز.
چاوەڕوانیش دەكرێت سەرۆك بەرهەم ساڵح لە كۆنگرەكەدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە دەست بە كارەكانی دەكات، وتاری عیراق پێشكەش بكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ترەمپ: ئەمریكا فڕۆكەی F35 بە توركیا نافرۆشێت

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، لەكۆشكی سپی وتارێكی پێشكەش ...