خورجە

عەرەب

1
گۆران شیعرێكی زۆر جوانی بۆ برایەتی كوردو عەرەب نووسیوە
برای عەرەبی چاو ڕەشم
تاڵ بوو بەشت تاڵ بووبەشم
لە یەك بادە تاڵی نۆشین
برایی كردین بە هەنگوین
ئەوێ‌ ساڵ لە بەغدا نوسەرێكی چەپ بە شێوەیەكی زۆر جوان ئەو شیعرەی بە عەرەبی خوێندەوە، شیعرەكە لیپ بوو لە سەررزەنشتی عەرەب كە وەك پێویست لە برایی ئەوانی تر ناگات و برایی بەتەنێ‌ بە عەرەب بون و هاوزمانی بون دەزانێ‌، ئەوە بۆیە دەڵێن « براكەت سەرخە ستەمكار یان ستەملێكراو « مەبەستی عەرەبی بون و هاوزمانی بونە، نەك ئەو برایەتیەی گۆرانی شاعیر باسی دەكات،لە كوردەواریدا عارەبیش دەڵێن و عەرەبیش، لەو كەركوكە كە هێشتا عەرەبی بەو ڕادەیە لێنەبووە، منداڵان بە هۆسەوە دوای عەرەب دەكەوتن، لێ‌ هیچی هێندەی ئەوە ئازار بەخش نیە دەسەڵات بە كار بهێنرێت بۆ عەرەباندنی ئەوانی تر .
2
جارێكیان هاوڕێم سیروان رەحیم چیرۆكێكی نووسیبوو بە نێو نیشانی تفەنگەكەی غەسان كەنەفانی، ئەمن بەو جۆشی كوردایەتیەوە كە سیخناخی نەدیتنی ئەوانی تر بوو، كەوتمە قسەو گوتم بۆ ئەو چیرۆكە نێوی تفەنگەكەی مەلا ئاوارە نەبوو، بۆ بە نێوی شیخ سەعیدی پیرانەوە نەبوو، بۆ عەرەبێك، ئیدی دكتۆر عەزەدین مستەفا، بە كاوە خۆ ئامۆژگاری كردم و گوتی سەدان نوسەرو بیرمەندی عەرەب داكۆكی گەورەیان لە كورد كردوە، لێ‌ من نەمدەسەلماند، تا ئەو دەمەی چیرۆكی ملازم سەعد و زۆر تێكۆشەری دیكەم خوێندەوە، ئیدی منیش گەیشتمە ئەو باوەڕەی گەر دەسەڵات لێگەڕێت دەكرێت « گەلان هەموو برای یەك بن «، براش نەبن دەكرێت دۆست بن، هەر وەك بێكەس دەڵێت « دۆستی كوردو عەرەب زۆركۆنە تاریخ شاهیدە «
3
عەرەب لە عیراقدا دەبێت بگەنە ئەو باوەڕەی بنچینەی برایەتی برایەتیە نەك براگەورەو برابچوكی، یانی لە برایەتیدا گەورەو بچوكی نیە، ئەوە بە حاڵی خۆیشمان دەیخوا، سەرەڕای هەموو ئەو ستەمكاریەی لە مێژوودا لە كورد كراوە، سەرەڕای ستەمی 1963 ستەمگەلی دیكە، لێ‌ كوردو شاعیرانی كورد هەمیشە وەك برا سەیری عەرەبیان كردووە، هەندێك ناسیونالیست نەبێت كە كەوتنە بن كارتێكردنی نەیارانی كوردەوەو وەكی ئەوان بیریان كردوەتەوە لە سەر ناسیونالیست بە كوردیەكەی من دوو جۆرم دەستنیشانكردوە، ناسیونالیستی كوێرانە « ناسیونالیستی ئەوی تر نەبین «، ناسیونالیستی ئاكاری، ئەوەیان بۆ دەرفەتی تر شێخ رەزای شاعیر جوانی فەرمووە:
عەرەب ئینكاری فەزڵی ئێوە ناكەم ئەفزەڵن ئەما
سەلاحەدین كە دنیای گرت لە زومرەی ئالی بابان بوو
بۆ مەسەلەی موبالەغەكەشێخ هەر لەخۆی جوانە، ئەو نەگەیشتبوە هەشتا كەچی حەزی بە موبالەغە بوو !!

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

په‌ڵكانه‌و شوێنه‌كانی‌ تر

1 زه‌ڕه‌یه‌ك خاكی‌ وه‌ته‌ن ناده‌م به‌ قه‌سری‌ قه‌یسه‌ری‌ جۆگه‌له‌و ئاوی‌ ...