سەرەکی » هەمەڕەنگ » تەمەنێک لە سەرکەوتن و ناوبانگ

تەمەنێک لە سەرکەوتن و ناوبانگ

شاروخان ئەستێرەی گەورەی بۆڵیود لەدایکبووی ٢ی نۆڤەمبەری ١٩٦٥ە لە شاری دەلهی پایتەختی هیندستان، لە ساڵی ١٩٩١ لەگەڵ گاریلخان هاوسەرگیری کردووە خاوەنی سێ منداڵن.
شاروخان سەرەتای دەرکەوتنی بە بەشداريی لە زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنی بووە لە ساڵی ١٩٨٨، یەکەمین بەشداری فیلمی لە ساڵی ١٩٨٩ بوو، پاشان لە ١٩٩٢ وەک ئەستێرەیەکی بۆڵیود ناسرا.
شاروخان لە سەرەتای کاری نواندنیيەوە تا ئێستا لە ٩٧ فلیم و دراما بەشداریي کردوە بڕیارە ساڵ ئایندەش لە دوو فلیمیتردا بەشداری بکات، لە ژیانی هونەریدا هەشت جار باشترین ئەکتەرو ١٤ فیلمی باشترین فیلم و ٣٠ جار کاندیدی خەڵات بووە لە بۆڵیود.
شاروخان بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین ئەکتەرەکان دادەنرێت کە بەپێی جەند سەرچاوەیەکی میدیایی خاوەنی ٨٠٠ ملیۆن دۆلارە.
لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکل لەرۆژی لەدایکبوونیدا کە پرسی چۆن بەناوبانگ بوویت و هەستت چۆنە رایگەیاند: بەناوبانگبوون کارو ماندوبوونی زۆری دەوێت، ئێمەی کەسایەتی ناسراویش کە بە ئاسانی ناتوانین بڕٶینە شوێنە گشتیەکان و ئاسودەبین ئەوە شتێکی بێزارکەر نییە، چونکە هاتنی هەوادارانمان و داواکردنیان بۆ وێنەگرتن نیشانەی خۆشویستنی ئێمەیە لەلایەن ئەوانەوەو بەشێکە لە سەرکەوتن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیمپۆزیۆمی سەرگەڵو بەڕێوەدەچێت

پایتەختی رۆشنبیریی لە پێشوازی شێوەکاراندا ئەمڕۆ سێشەممە 20/8/2019 یەكەمین ڕۆژی ...