سەرەکی » زانست » بەهێزترین بزوێنەر لە جیهاندا

بەهێزترین بزوێنەر لە جیهاندا

كۆمپانیایەكی فینلەندی بەهێزترین و گەورەترین بزوێنەری دروستكردوە كە تواناكەی دەگاتە 107 هەزار ئەسپ.
كۆمپانیای وارتسیلای فینلەندی سەركەوتو بوو لە هەوڵەكانی بۆ دروستكردنی بەهێزترین و گەورەترین بزوێنەر لە جیهاندا، ئەویش بزوێنەرێكە بە توانای 107 هەزار ئەسپ كە لەسەر كەشتییە گەورە بارهەڵگرەكان دەبەسترێت.
ئەو بزوێنەرە گەورەیە لە مێژوودا وێنەی نییە، 113 جار بەهێزترە لەو بزوێنەرەی لەسەر ئۆتۆمبیلی لافیرارییە، هەروەك 71 جاریش بەهێزترە لەو بزوێنەرەی لەسەر تانكی ئەبرامزی ئەمریكییە.
بزوێنەرە گەورەكە خۆی لە خۆیدا 14 بزوێنەری تر لە خۆدەگرێت، درێژییەكەی 27 مەترە و كێشیشی 2.3 تۆنە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گۆڕانی ئاوو هه‌وا له‌ سه‌ر كشتووكاڵ

د. محەمەد ئەمین له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌ وه‌ی ئاستی له‌ هه‌ وادا ...