سەرەکی » دۆسێ » داوا دەكرێت 10 %ی داهاتی نەوت بدرێتە هاووڵاتیان

پرۆژە یاسایەك ئامادە دەكرێت

داوا دەكرێت 10 %ی داهاتی نەوت بدرێتە هاووڵاتیان

بڕیارە بە دەرچوواندنی یاسایەك لە پەڕلەمانی عیراق هەژماری بانكی بۆ هەموو هاووڵاتیانی عیراق دروست بكرێت و لە داهاتی نەوت، كە لە سندوقێكی تایبەت دادەنرێت، بەشی هەموو هاووڵاتیان بدرێت و پەڕلەمانتارێكی هاوپەیمانی سائیرون-یش ڕایدەگەیەنێت، نەوت موڵكی گەلی عیراقە و پێویستە لە سایەی ئەم ڕەوشەی ئێستادا هاووڵاتیان سودی لێوەربگرن.
جەمال فاخر عوەید، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون لە پەڕلەمانی عیراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە:»لەئێستادا پڕۆژە یاساكە لە قۆناغی هەڵسەنگاندن و تاوتوێكرندایە، بۆیە ئاساییە لەلایەن هەندێكەوە ڕەزامەندی لەسەر دەرببڕدرێت و لەلایەن هەندێكی ترەوە ڕێگری بەرانبەر بخرێتەڕوو، بەڵام ئەوانەی ڕێگری دەنوێنن، بیانووەكانیان نەشیاوە، چونكە نەوت موڵكی هەموو گەلی عیراقە، نەك موڵكی حزب و سیاسییەكان، بۆیە پێویستە گەل لەو سامانە مافی خۆی پێبدرێت».
بە گوتەی پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی سائیرون:» “ئەو بڕەی بۆ هاووڵاتیان دیاری كراوە لە پڕۆژە یاساكەدا، بڕێكی كەمە و پێمانوانییە كاریگەری لەسەر بودجە دروست بكات، ئاشكراشە لەمڕۆدا دامەزراندن نییە و ڕێژەیەكی زۆری بێكارانیش لە كۆمەڵگەدا هەن”، ڕەتیشكردەوە ئەوانەی ڕێگری بەرانبەر بە پڕۆژە یاساكە دەنوێنن، بیانووەكانیان یاسایی بێت، یان هۆكارەكەی ئەوەبێت، كە كاریگەری لەسەر بودجە دروست دەكات.
فاخر عوەید دەڵێت:»ئێمە لە دانیشتەكانی داهاتوودا، لەگەڵ ئەو فراكسیۆن و لایەنانەی بەرژەوەندی گەلی عیراقیان بەلاوە مەبەستە، گفتوگۆ دەكەین و هەوڵەكانمان دەخەینە گەڕ، تا پشتوانی زیاتر بۆ پڕۆژە یاساكە پەیدا بكەین و پڕۆژەكە لە پەڕلەماندا بكەین بە یاسا».
لە درێژەی قسەكانیدا، ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی سائیرون، گەشبینی خۆی خستبووەڕوو، كە لەڕێی ڕێكارە دەستوریی و یاساییەكانەوە كار بۆ ئەوە بكرێت، تا پڕۆژە یاساكە وەك یاسایەك ڕۆشنایی ببینێت.
لە 26ی ئاداری 2019، سەباح ساعدی، سەركردە لە هاوپەیمانی سائیرون لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو:»لە سۆنگەی دەستوری عیراقەوە، كە نەوت و غاز و سامانە سرووشتییەكان بە موڵكی گەلی عیراق دادەنێت و وەك گونجان لەگەڵ پڕۆژەی چاكسازی، كە لەلایەن موقتەدا سەدری سەركردەی عیراقییەوە ڕاگەیەندراوە و فراكسیۆنی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە تەبەنای دەكات، پڕۆژە یاسای (سندوقی هاووڵاتی) پێشكەش كرا، كە تێیدا داوای دیاریكردنی ڕێژەی 10%ی داهاتی نەوت و غاز و سامانە سرووشتییەكان دەكرێت، تا ساڵانە بەسەر هاووڵاتیاندا بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ دابەشبكرێت و بخرێتە سەر حیسابی هەموو هاووڵاتییەك لە بانكە حكومییەكان».
بە گوتەی ساعدی، “پڕۆژە یاسای (سندوقی هاووڵاتی) لەگەڵ عەلا ڕوبەیعی و ماجد وائیلی، سەركردەكانی هاوپەیمانی سائیرون بە ڕەزامەندی 111 پەرلەمانتار، كە لە هەموو پێكهاتە و لایەنە سیاسییەكانی نێو پەڕلەمان پێكهاتوون، پێشكەش كراوە».
سەركردەیەكەی هاوپەیمانی سائیرون، پێشكەشكردنی پڕۆژە یاسایەك بە ناوی “سندوقی هاووڵاتیان”ەوە ڕاگەیاندوووە، كە تێیدا ئاماژە بە دیاریكردنی ڕێژەی 10%ی داهاتی سامانە سرووشتییەكانی نەوت و غاز دەكات بۆ هاووڵاتیان تا ساڵانە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆی بخرێتە سەر حیسابی هاووڵاتیان لە بانكە حكومییەكان.
سەباح ساعدی پێیوایە:» لە سۆنگەی دەستوری عیراقەوە، كە نەوت و غاز و سامانە سرووشتییەكان بە موڵكی گەلی عیراق دادەنێت و وەك گونجان لەگەڵ پڕۆژەی چاكسازی، كە لەلایەن موقتەدا سەدر-ی سەركردەی عیراقییەوە ڕاگەیەندراوە و فراكسیۆنی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە تەبەنای دەكات، پڕۆژە یاسای (سندوقی هاووڵاتی) پێشكەش كرا، كە تێیدا داوای دیاریكردنی ڕێژەی 10%ی داهاتی نەوت و غاز و سامانە سرووشتییەكان دەكرێت تا ساڵانە بەسەر هاووڵاتیاندا بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ دابەشبكرێت و بخرێتە سەر حیسابی هەموو هاووڵاتییەك لە بانكە حكومییەكان».
بە گوتەی ساعدی:»عیراق خاوەنی داهاتی دارایی و سامانی سرووشتییە و لەو ڕووەوە كەموكوڕی نییە، بەڵام ئەو كێشەیەی لە ساڵی 2003وە تائێستا ڕووبەڕووی عیراق بۆتەوە، خۆی لە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی داهاتەكان و شكستخواردن و كەموكوڕی و پشتگوێخستندا دەبینێتەوە، بۆیە هاووڵاتیان هیچ مافێكی ڕەوای خۆیان لەو داهاتە دەستەبەر نەكردووە، ئەم پڕۆژە یاسایەش بۆ ئەوەیە بەشێكی ئاسایی مافەكان بۆ هاووڵاتیان بگێڕدرێتەوە».
زۆربەی سەرۆك فراكسیۆنەكان ئیمزایان لەسەر پڕۆژە یاسای (سندوقی هاووڵاتی) كردووە وەك سەباح ساعدی ئاماژەی دەكات، كە بە بۆچوونی ئەو “جێگەی ڕەزامەندی زۆربەی هەرە زۆری پەرلەمانە و چاوەڕوانیش دەكرێت لەلایەن پەڕلەمانەوە بە زۆری دەنگ بكرێتە یاسا».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمریكا كارمەندە ناسەرەكییەكانی لە عیراق پاشەكشە پێدەكات

ئەمریكا داوا لە كارمەندە ناسەرەكییەكانی دەكات لە عیراق، وڵاتەكە بەجێبهێڵن، ...