سەرەکی » وتار » ئیدریس جەبار » پرسی دەركردنی هێزە ئەمریكاییەكان لە عیراق

پرسی دەركردنی هێزە ئەمریكاییەكان لە عیراق

لەم ماوەیەی دوایی و بە تایبەت بەر لە دەستپێكردنی وەرزی دووەمی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران، پرسی دەركردنی هێزە بیانییەكان لە عیراق گەرمترین باسی نێو گۆڕەپانی سیاسی بوو، بەڵام لەئێستادا واپێدەچێت قسەكردن لەسەر پرسەكە ساردبوونەوە بەخۆوەببینێت.
ساردبوونەوە لە بەرزكردنەوەی پرۆژە یاسایەك لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەركردنی هێزە بیانیەكان بە گشتی و هێزەكانی ئەمریكا بە تایبەت، هاوشانە لەگەڵ لێدوانی بەرپرسانی باڵای وڵات كە ئاماژە بە نەبوونی هێزەكانی ئەمریكا و بنكە و بارەگانیان دەكەن لە عیراق.
ئەو لێدوانانە لەگەڵ ئەوەی ئاگاداركردنەوەیەكی ناڕاستەوخۆن بۆ هەندێك لە كوتلە سیاسییەكان، بەئاگاهێنانەوەی لایەنی بزوێنەری پرسەكەن كە دەخوازێت لەگەڵ چڕبوونەوەی گوشارەكاندا، بەرەیەكی تر لە دژی ئەمریكاییەكان بكاتەوە.
هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆكایەتی هادی عامری، بە تەنیا ناتوانێت گەمەیەكی وەها قورس هەڵبسوڕێنێت، بۆیە سائیرون و بە تایبەت ڕەوتی سەدر لەو گۆڵمەزە دەئاڵێنێت كە پێیوایە (ڕەوتی سەدر) بۆخۆی سەرە نێزەی مقاوەمەی ئەمریكا و پێشەنگی ڕووبەڕبوونەوەی هێزەكانی بووە لە عیراق لە دوای ساڵی 2003.
پێداگری فەتح كە پێكهاتەی سەرەكی هاوپەیمانی (بنیاتنان)ە، لەسەر دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق، لەگەڵ ڕەهەندە ئیقلیمییەكەی، ڕەهەندی ناوخۆییش لەخۆدەگرێت، و هاوپەیمانی (چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە) بەسەر دوو بەرەدا دابەش دەكات، تۆمەتباركردنەكانی ئەم دواییەی عەبادییش لەلایەن پەرلەمانتارانی فەتح سەبارەت بە «گێڕانەوەی هێزە ئەمریكاییەكان بۆ نێو وڵات»، لەو قۆزاخەیە دەرناچێت و لە چوارچێوەی هەمان ئەو یارییەیە كە فەتح بۆ خۆزاڵكردن بەسەر نەیارە سیاسیەكانیدا هەڵیدەسوڕێنێت.
پرسی دەركردنی هێزە ئەمریكاییەكان، پرسێكی ئاڵۆزە و تێكەڵ بە چەند هاوكێشەیەك دەبێت، هەر ئەمەش وادەكات خۆی لە سەرو ئەو پرۆژە یاسایانە ببینێتەوە كە لەلایەن چەند كوتلەیەكی پەرلەمانییەوە ئامادە دەكرێن و بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بەرزدەكرێنەوە، ئەمەش بە رەچاوكردنی دۆخی ئێستای عیراق كە تازە لە جەنگی دژ بە تیرۆر قوتاری بووە و دەیەوێت وەك جەنگاوەرێكی شەكەت نەخێك بحەسێتەوە و لە بری خۆماندووكردن بەو جۆرە پرسانە، ئاوڕ لە باشكردنی لایەنی ئابوری و بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییەكان و چاككردنەوەی ئەو كەرتانە بداتەوە كە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

سیاسەتی خۆبەدوورگرتن

ماوەیەكە زاراوەی سیاسەتی خۆبەدوورگرتن بۆتە ویردی سەر زوبانی سیاسەتوانان لە ...