سەرەکی » وتار » ئیدریس جەبار » بۆتەفلیقە و ئیسلامییە رادیكاڵەكان

بۆتەفلیقە و ئیسلامییە رادیكاڵەكان

ئەزمونی جەزائیر بەدەست ئیسلامییە رادكاڵەكان، ئەزمونێكی تاڵ و خوێناوی بوو، لە سەرەتای ساڵانی نەوەدی سەدەی رابردوو دەستیپێكرد و لەسەر دەستی عەبدولعەزیز بۆتەفلیقە سەرۆكی دەستلەكاركێشانەوەی وڵاتەكە چارەسەركرا.
چارەسەركردنی تەنگژەی ئیسلامییە توندڕەكان لە جەزائیر، گوزارشت لە حیكمەتی گەورەی بۆتەفلیقە دەكات كە لە ساڵی 1999وە جڵەوی سەركردایەتی جەزائیری گرتەدەست و توانی بەشێوەیەكی كارامە، هەم لەڕووی سەربازییەوە بەسەر یاخیبواندا زاڵ ببێت و هەم لەڕێی لێورنی گشتییەوە كە لە چوارچێوەی پرۆگرامێكی بوێرانەدا بوو، ئیسلامییەكان سەرلەنوێ‌ تێكەڵ بە كۆمەڵگە بكاتەوە.
بۆتەفلیقە و هاوڕێكانی لە سەركردایەتی جەزائیری، بەر لە دەستبردن بۆ هەر چارەسەرێك و بەر لە هەنگاونان بەرەو هەر ئاراستەیەك، لە سەرەتاوە هۆكاریی دروستبوونی نەخۆشییەكە و سەرچاوەی سەرهەڵدانی كێشەكەیان دەستنیشان كرد، دۆزینەوەی سەرچاوەی كێشەكان و تێگەیشتن لە هۆكاریی دروستبوونیان، خۆی لە خۆیدا نیوەی چارەسەر دەگەیەنێت.
جەزائیر بەر لە دەستلەكاركێشانەوەی شازلی بن جدید، سەرۆكی پێشووتری وڵاتەكە لە سەرەتای ساڵانی نەوەدی سەدەی رابردوو، بەدەست تەنگژەیەكی ئابوری گەوەرەوە دەیناڵاند، جەزائیرییەكان لەو دەمەدا كەوتبوونە دۆخێكی نالەبارەوە، دروستبوونی ژینگەیەكی لەمجۆرەش یاریدەدەر بوو بۆ بیركردنەوە لە چارەسەر و «چارەسەرێكی هەمەلایەنە» كە تاكەكانە دەگەیەنێتە ئەو بڕوایەی دەبێت هەنگاوەكانیان بۆ گۆڕینی واقعی ڕەخساو خێراتر بكەن.
ژینگەی جەزائیر لەو ساڵانەدا، ژینگەیەكی لەباربوو بۆ چەكەرەكردن و سەرهەڵدانی ئیسلامییە رادیكاڵەكان، بە تایبەت كە لە دوای هەڵبژاردنەكانەوە ڕێگەیان پێنەدرا بێنە سەر حوكم و بەشێوەیەكی نائاسایی سەركوتكران.
گرتنەبەری رێڕەوی دیموكراتی سەبارەت بە ئیسلامییەكان لەو دەمەدا هیچ مانایەكی نەما، بۆیە زۆرێك لە گروپەكانی نێو بەرەی ڕزگاریخوازی ئیسلامی پەنایان بردە بەر چەك بۆ رووبەڕووبونەوەی سوپا، و هێنانەدی دروشمی «ئیسلام چارەسەرە».
دروشمی «ئیسلام چارەسەرە» خۆی لەخۆیدا مانای بێئومێدیەكی گەورە دەگەیەنێت، ئەوانەش كە هەڵگری ئەو دروشمەن و وەك ئامانج تێیدەڕوانن، لە دۆخێكی دروونی ناقۆڵادا دەژین و پێویستیان بە یارمەتی و دەستگرۆیی هەیە و زیادەڕۆییش نییە گەر بگوترێت شیاوی بەزەیین.
بۆتەفلیقە لەدوای هاتنە سەر حوكم، كەناڵێكی پەیوەندی لەگەڵ یاخیبوان و لەیاسادەرچووەكان دروستكرد، بەوەشەوە نەوەستا و لێبوردنی گشتی بۆ دەركردن، وێڕای ئەمەش بیمەیەكی كۆمەڵایەتی بۆ بڕینەوە، تا لە رووی داراییەوە كەموكوڕییان نەمێنێت، ئەمانەش باشترین و شیاوترین رێڕەو بوون كە لەلایەن سەرۆكی جەزائيرەوە بۆ تێكەڵكردنەوەی ئیسلامییەكان بە كۆمەڵگە گيرانەبەر، بۆتەفلیقە بەمشێوەیە كێشەكانی لەگەڵ ئیسلامییە راديكاڵەكان لە وڵاكەیدا چارەسەر كرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ناوچە سەر بە گۆبەندەكە

روینەداوە لە مێژوویی مرۆڤایەتیدا خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بێ‌ كێشە بێت و ...