سەرەکی » وتار » د.شیركۆ عبدالله‌‌ » لە كۆمێنتا.. لەدڵی خۆیدا

لە كۆمێنتا.. لەدڵی خۆیدا

ماستاوچی
لە كۆمێنتا: یاخوا ماشەڵـڵات لێبێ‌.. ئەو شەرواڵ و مراخانییە هەر لەخۆت دێت.
لە دڵی خۆیدا: بە قەبری باوكم ئەڵێی تازە شێت بووە.
*****
كوڕ
لەكۆمێنتدا: های.
لە دڵی خۆیدا: بزانم ڕاوی ناكەم!
*****
كچ
لە كۆمێنتدا: شەوێكی شاد.
لە دڵی خۆیدا: ئەمە چ لەزگەیەكە بۆخاتری خوا؟
*****
هەڤاڵی خوارەوە
لە كۆمێنتدا: بژی پەیجەكەتان، پەیجی هەوادارانی هەڤاڵ وانێك.
لە دڵی خۆیدا: بەخوا ئەم قوڕمساغە چاك حیزبەكەی ریسوا كردین.
*****
رۆشنبیر
لە كۆمێنتدا: وڵاتەكەمان پێویستی بەچەندین كچی ئازای وەكو تۆ هەیە.
لە دڵی خۆیدا: باشە ئەم چەتیوە كەسێكی نییە دوو شەقی تێهەڵدا؟
*****
دكتۆر
لە كۆمێنتدا: ئیعتیادییە قوربان.. فەحسەكانم بە ڤایبەر بۆ بنێرە.
لە دڵی خۆیدا: سەگبابە هەر بۆ ئەوەی پارە نەدات.
*****
فەرهاد
لە كۆمێنتدا: سوپاس بۆ ئەو گۆرانییە خۆشە.
لە دڵی خۆیدا: ئای تڕحێو لەم شیرینە! حەزی لەگۆرانیی گەعدەیە.
*****
دراوسێی كۆن
لەكۆمێنتدا: شەریكی غەمتانم.. بێ‌ زەحمەت لەكام مزگەوتە بۆی دائەنیشن؟
لەدڵی خۆیدا: دە فەرموو ئەم تەعزێیەشمان بوو بەتووشەوە.
*****
تەلەبەی زانكۆ
لە كۆمێنتدا: دەس خۆش مامۆستاگیان. بەڕاستی وتەیەكی جوانت هەڵبژاردووە.
لە دڵی خۆیدا: قوڕی دنیا بە سەرم.. عەلی شەریعەتی و عەلی بەردەشانی لێك جیاناكاتەوە!!
*****
پارتی
لە كۆمێنتدا: هیوادارین ئێوە لەگەڵ برادەرانی گۆڕاندا بگەنە رێككەوتن.
لە دڵی خۆیدا: دەك شەیتان بكەوێتە بەینتانەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

زۆر زۆر موحتەرەم

ـ ئەزانی كێ‌ زۆر زۆر لەلام موحتەرەمە؟ × كوڕێك خزمەتی ...